ژنان لە زوریخ پۆست کارتیان بۆ ئیمراڵی نارد
لە زوریخ بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی بێریتان لە چوارچێوە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کارت پۆستیان بۆ ئیمراڵی نێردرا.
لە زوریخ بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی بێریتان لە چوارچێوە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کارت پۆستیان بۆ ئیمراڵی نێردرا.
لە کانتۆنی زوریخی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" هەڵمەتی "١٠٠ هەزار پۆست کارت" بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرابوو. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی بێرتیتان کارت پۆست بۆ ئیمرآڵی رەوانە کرا.
بە دەیان ژن لە بەردەم پۆستەخانەی زوریخ کۆبوونەوە و کارت پۆستیان بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسی و رەوانەی دوورگەی ئیمراڵیان کرد.
بەر لە چالاکیەکە دایکانی ئاشتی لەبەردەم پۆستەخانە لێدوانی رۆژنامەوانیان دا و رایانگەیاند، "ئازادی رێبەرایەتیمان، ئازادی گەلی کوردە. داوا لە هەموو لایەنگرانی ئازادی و ئاشتی دەکەین، کە خاوەنداری لەم هەڵمەتە بکەن".
هـ . ب