ژنانی عەلەوی لە جنێڤ دژی کۆمەڵکوژی ڕێپێوان ئەنجام دەدەن

لە ٢ی نیسان، لە جنێڤی پایتەختی سویسرا بە پێشەنگایەتی ژنانی عەلەوی عەرەب، دامەزراوە عەلەوییەکان و ڕێکخراوە دیموکراتیکە جەماوەرییەکان، بەرامبەر بە کۆمەڵکوژیی دژی عەلەوییەکانی سووریا ڕێپێوانێکی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت.

لە ٢ی نیسان لە بەردەم کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بە پێشەنگایەتی ژنانی عەرەبی عەلەوی و دامەزراوە عەلەوییەکان، ڕێکخراوە دیموکراتیکە جەماوەرییەکان دژی کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانی سووریا ڕێپێوانێکی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت.

دوای ڕێپێوانەکە لەگەڵ بەرپرسانی UNHCR کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت و بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵکوژییەکان داوای هەنگاوی بەهێزتر دەکرێت.

ڕێپێوانەکە لەلایەن گرووپی تێکۆشانی ژنانی دوکتور ڕاشا ئەلعەلی، کۆمەڵەی کولتووری عەلەوییەکانی جنێڤ، یەکێتی دیموکراتیکی عەلەوییەکان، فیدراسیۆنی عەلەوی عەرەبی ئەورووپا، بەڕێوە دەچێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی ئامادەکاری گردبوونەوەکە، گروپەکانی سەر بە تەحریر شام، داعش و سوپای نیشتیمانی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، دژی عەلەوییەکانی ناوچەکانی لازقیە، حما، حومس و تەرتوس بەشێوەیەکی سیستماتیکی کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدەن.