لە هەورامانی دیوی باشوریش کەمپینی سەلامەتی واران ڕاگەیندرا
پاش ئەوەی لە هەورامانی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمپینی سەلامەتی واران دژی پەتای کۆرۆنا ڕاگەیەندرا، لە هەورامانی دیوی باشوریش ژمارەیەک پزیشک پەیوەستی هەمان کەمپین بوون.
پاش ئەوەی لە هەورامانی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمپینی سەلامەتی واران دژی پەتای کۆرۆنا ڕاگەیەندرا، لە هەورامانی دیوی باشوریش ژمارەیەک پزیشک پەیوەستی هەمان کەمپین بوون.
لە درێژەی هەڵوێستە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگا بەرامبەر باردۆخی نائاسایی کە بە هۆی بلاو بوونەوەی نەخۆشی کرۆنا لە جیهان پێشهاتوە.کۆمەڵیک لە پزشکە پسپۆرەکانی هۆرامان کۆمیتەیەکی تەندرووستی ئۆن لاین یا لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ خزمەتی هاو وڵاتیان رێکدەخەن. ئەم هەڵوێستەی پزشکانی هۆرامان درێژەی ئەو چالاکیەنەیە کە لە هۆرامان لە ژێر ناوی کەمپەینی سلامەتی واران دەستی پێکرد. شایانی باسە لە هەورامانی دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکانی خۆبەش لە گوند و شارەکاندا خۆسەریانە کۆمیتەی سلامەتی ناوچە و هەریمەکانی خۆیان بە شێوەی جیاواز دامەرزاندوە و تایبەتە بۆ هاوکاری خەلکی بەگشتی و هەژاران بەتایبەتی.
لە سەر ئەو بنەمایە بۆ کەمکردنەوەی باری نائاسایی، دەروونی و ماددی لە بەشی رۆژئاوای هۆرامان کە دەکەوێتە باشووری کوردستانەوە، بەشێک لە پزیشکای پسپۆر لە بەشە جیاوازەکانی کەرتی تەندروستی وەک هاوکاریەکی مرۆیی و نەتەوەیی گرووپێکی خۆبەخشیان بۆ رێنمایی کردنی هاوڵاتیان دادەمەرزێنن. دکتور هۆنەر جەمال وەک یەکێک لە ئەندامانی کەمپەینی سلامەتی واران لە باشوری کوردستان و شارەزا لە بەشی منداڵان رایگەیاند:" تێکۆشانمان بۆ کۆمەڵگایەکی تەندروست درێژە پێدەدەین و هیوادارین کەسانی دیکە بەشداری ئەم هەڵمەتە ببن و ئەرکی ئینسانی خۆیان بۆ هاوکاری کۆمەڵگا بە تایبەت خەلکی هەژار نیشان بدەن.
ناوبراو وتیشی: ئێمە وەک ژمارەیەک پزیشکی هەورامان دەمانەوێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا هەنگاوێکی کردەیی و کارا هەڵبگرین و هەوڵەکانمان لە چوارچێوەی دروشم نەمێنینەوە و هەر بەڕێزێک پێویستی پێمان بێت لە خرمەتی دەبین و هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە داوای هاوکاری و ڕێنوێنیمان لێبکەن.
ناوی پزیشکەکانی بەشداری کەمپینی سەلامەتی واران و پسپۆڕیەکانیان،بەم شێوەیە:
١- نەشتەرگەری گشتی ( غودە ، مەمک ، هەەرس و جگەر ):
د. عەقید عابد عەلی هۆرامی : ٠٧٧٠١٥٢٣٦٩١
د. عۆمەر حەمە غالب هۆرامی : ٠٧٧١٤٨٨٣٣٠
٢- هەناو دڵ :
د. دلاوەرمزەفەر هۆرامی : ٠٧٧٢٥١٩١٢٨٥
د. حسێن مۆراد هۆرامی ٠٧٧٠١٩٠٧٠٧٠
٣- نەخۆشی مناڵان :
د. هۆنەر جەمال هۆرامی : ٠٧٧١٩٩١٥١٢٢
د. زانا باقی هۆرامی : ٠٧٥٠٣٨٢٣٠٣٩
٤- نەخۆشیەکانی قورگ ، لووت و گوێ :
د. ئیبراهیم ئەسکەندەر هۆرامی : ٠٧٥٠٣٠٧١٨١٩
د. محمد سبحان هۆرامی : ٠٧٧٠١٤٢٢٧٣٥
٥- نەخۆشیەکانی ئێسک و شکاوی :
د. عفان حەمە خان هۆرامی : ٠٧٧٠١٤٦٤٨٥٦
٦- نەخۆشیەکانی گۆرچیڵە و میزەرۆ :
د. سەباح عابد هۆرامی : ٠٧٧٠١٥٢٤٦٠٢
٧- نەخۆشیەکانی چاو :
د. شاخەوان عەبدواللە هۆرامی : ٠٧٧٠١٥٥٣٩٠٣
٨- نەخۆشیەکانی پێست :
د. مهدی خەلیل هۆرامی : ٠٧٥٠٣٠٣٠٦٤٧
٩- تیشک و سۆنەر :
د. فەرهەنگ مەحیەدین هۆرامی : ٠٧٥٠١٥١١٧٨٢
١٠- نەخۆشیەکانی سووتان و جوانکاری :
د. شاخەوان سائێب هۆرامی : ٠٧٧٠١٥٤٦٧٣٠