بە دیمەن

هەپەگە-نەڕەچە: بوونە سەرچاوەی ڕووناکی ئایندەمان

هەپەگە-نەڕەچە بە شکۆوە یادی پێنج گەریلانی کردەوە و گوتی: "هاڕێیانمان ئارژین، لۆرین، زەندا، بەربانگ و نالین میراتێکی بەرخۆدانیان بۆ نەوەی داهاتوو جێهێشت و بوونە سەرچاوەی ڕووناکی ئایندەمان. بۆ هەمیشە دەبنە مەشخەڵی ئازادی، کە ڕێگەمان ڕووناک دەکات."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) پەیوەست بە یادکردنەوەی گەریلا شەهیدەکان ڕاگەیاندراوێکی دا. ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هاڕێیانمان ئارژین، لۆرین، زەندا، بەربانگ و نالین کە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا لە هێرشی دووژمن بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون، بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین خەونی ئازادیی شەهیدانی نەمرمان بگەینین بە سەرکەووتن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٨دا لەسەر بنەمای قڕکردنی گەلەکەمان بە ئامانجی لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان پەرەی بە هێرشەکانی دا. داگیرکەران کە نەیانتوانی لە بەرانبەر گەریلادا لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا خۆیان ڕاگرن و وەک کۆتا چارە شەڕەکانیان بە بەکارهێنانی تەکنیک بەڕێوەبرد، هەموو دەرفەتەکانی خۆیان بەکارهێنا و هێرشی سەر گۆڕەپانەکانی گەریلایان کرد. هاڕێیانمان ئارژین، لۆرین، زەندا، بەربانگ و نالین کە لەپێش ئەم بەربەرێتییەی دووژمن بە ئیرادەیی ئاپۆییەوە بەرخۆدانی داستانییان نیشان دا، بە فیداکارییەوە شەڕییان کرد و جەستەی خۆیان کردە قەڵغان بۆ پارێزگاری لە گەلەکەمان. هاوڕێیانی فیداییمان کە هەموو ساتێکی خۆیان کردە داستانێک و ڕێگەیان نەدا بە دووژمن، بوونە سیمبوڵی ژیانی شکۆدار و ئازاد.

بەرخۆدانی مێژوویی هاڕێیانمان ئارژین، لۆرین، زەندا، بەربانگ و نالین جارێکی دیکە هێڵی بەرخۆدان و سەرکەوتوویی تێکۆشانی ئازادی کوردستانیان نیشان دایەوە. هاڕێیانمان ئارژین، لۆرین، زەندا، بەربانگ و نالین کە بە پێداگری، ئیرادە، بەرخۆدانی تاکتیکیی و فیداکارییەکی مەزنەوە بەڕێوەبرد، میراتییەکی لەبیرنەکراوەیان بۆ نەوەی نوێ جێهێشت، بۆ هەمیشە دەبنە مەشخەڵی ئازادی و ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە.

سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاڕێیانمان ئارژین، لۆرین، زەندا، بەربانگ و نالین کە ڕووناکیی ئەمڕۆییان ئافراندین و گەرەنتی پاشەڕۆژمانن، لە گەلانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارژین گارزان

ناو و پاشناو: بێریڤان عەتا

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: سەنایەت - ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***

ناسناو: لۆرین گەلاوێژ

ناو و پاشناو: گوڵجان گۆزەدین

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: زەهرا - سەفەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***

ناسناو: زەندا ئاڤێستا

ناو و پاشناو: فەریدە چەسەن

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: نەعیمە - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***

ناسناو: بەربانگ چیاگەر

ناو و پاشناو: ئیلیاس بنبەرداغ

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: نازەلین - تەیمور

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***

ناسناو: نالین ئەڤین

ناو و پاشناو: ئەڤین یوجە

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: نەعیمە - نەجدەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."

ئارژین گارزان

***

لۆرین گەلاوێژ

***

زەندا ئاڤێستا

***

بەربانگ چیاگەر

***