کەجەکە جەژنی کریسمەسی پیرۆزکرد
کۆمەیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە بە راگەیەندراوێک جەژنی کریسمەسی لە گەلانی مەسیحی پیرۆز کرد.
کۆمەیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە بە راگەیەندراوێک جەژنی کریسمەسی لە گەلانی مەسیحی پیرۆز کرد.
کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە جەژنی کریسمەسی لە گەلانی مەسیحی پیرۆز کرد و بۆ ئەوەی پێکەوەژیان، یەکسانی، خوشک و برایەتی، ئاشتی و خۆشەویستی گەلان لە دامەزراندنی سوریای دیموکراتیکدا جێگەی بکرێتەوە و ئەو ئیرادەیە نیشان بدرێتەوە، داوای لە هەمووان کرد کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بە جێبگەیەنین.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
گەلانی مەسیحی جەژنێکی نوێی کریسمەس پیرۆز دەکەن و مرۆڤایەتیش خۆی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بچێتە ناو ساڵێکی نوێی زاینییەوە.
وەک بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان کە لە سەرەتای تێکۆشانییەوە تائێستا خوشک و برایەتی، یەکسانی و یەکێتیی باوەرییەکان و گەلانی بۆ خۆی کردووەتە بنەما و تا ئەمڕۆ لە پێناو هێنانەدی ئەوانەدا تێکۆشاوە، لە کەسایەتی مەسیحییەکانی کوردستاندا ئێمە جەژنی کریسمەس لە تەواوی جیهانی مەسیحی پیرۆز دەکەین. هیوادارین کە لە ساڵی ٢٠٢٥ی زایینیدا لە هەموو شوێنێکی جیهان و بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی بە شەڕ بهێندرێت، مرۆڤایەتی ببێتە خاوەن ژیانێکی ئاشتیانە، ئارام، خوشک و برایەتی، ژیانێکی یەکسان، دیموکراتیک و ئازاد. هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو کەسانە دەکەین کە چەند رۆژێک بەر لە کریسمەس لە شاری ماگدیبۆرگی ئەڵمانیا لە بازاڕی کریسمەس لە هێرشێکدا ژیانیان لەدەستدا و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ ئەو مەسیحیانە دەخوازین کە برینداربوون.
وێڕای شەڕ و کاولکاری و تراژیدیای گەورە لە هەرێمەکە، ئێمە لە هەمان کاتدا ساڵی ٢٠٢٤مان بە تێکۆشان و بەرخودانی دیموکراسی و ئازادی گەیاندە کۆتایی، کە شکۆی مرۆڤایەتی بەرزتر دەکەنەوە. پیرۆزکردنی جەژن و بیرهێنانەوەی پیرۆزمەندییە کۆمەڵایەتیەکان لەناو وەها دۆخێکدا، ئەوەی واتادارە ئەوەیە کە جەژن بکەنە بۆنەی چارەسەری کێشەکانی مرۆڤایەتی. ئێمە لەو بڕوایەداین کە کێشەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموویان بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی، بە یەکێتیی گەل و باوەڕییەکان، بە بەهێزکردنی یەکگرتن، یەکسانی و هەستەکانی خوشک و برایەتی دەتوانرێت چارەسەر بکرێن. ئێمە لە تێکۆشانماندا پشت بەوانە دەبەستین.
ساڵی ٢٠٢٤ لە شەڕی هێزە باڵادەستە سەرمایەدارەکاندا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەلان ئازاری زۆریان چەشت و وێرانکاری گەورەو دژواریان بەسەردا هات، کە قەرەبووکردنەوە و سەرڕاستکردنەوەی ئەستەمە. لەو قۆناغەی شەڕدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی گەلانی مەسیحی هەموو گەلانی هەرێمەکە لە ژێر مەترسییەکی گەورەدا لەپێناو ژیاندا تێکۆشانیان کرد و ئەو تێکۆشانە هێشتاش بەردەوامە. رژێمی قڕکەری تورک لەسەر ژیانی گەلانی هەموو مرۆڤایەتی بە تایبەتی گەلانی سوریا مەترسییەکی گەورە و ئەو مەترسییەی بە شەر درێژە پێدەدات. رژێمی قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە لە رێگەی چەتەکانیەوە بە ناوی سوپای نەتەوەیی سوریا هەوڵ دەدات ئەو شەڕ و هێرشانەی لەسەر گەلانی رۆژئاوا دژوارتر بکات. هەڕەشە لە کولتور، باوەڕی و گەلانی جیاجیا لە هەرێمەکە بە تایبەتی گەلی سوریا و ئەرمەند دەکات. رژێمی تورکی فاشیستی قڕکەر دەیەوێت جۆش و خرۆشی جەژنی گەلانی هەرێمەکەمان لەوان تاڵ بکات، بە هێرشەکانی هەڕەشە لە گەلانمان دەکات. دەوڵەتی تورکی قڕکەر لە هەرێمەکەدا نەک هەر دوژمنایەتی شوێنکەوتووانی کریستیان دەکات، لە هەمان کاتدا دوژمنایەتی عەلەوی، ئێزدی، مسوڵمانانی دیموکراتیک دەکات و بێسنوور هێرشیان دەکاتە سەر. لە بەرامبەر ئەو هێرشکارییە فاشیستی و قڕکەرییەدا، راستترین هەڵوێست کە دەبێت نیشان بدرێت، بەهێزکردنی یەکێتی و یەکڕیزیی لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیکی گەل و باوەڕییەکانە، ئەوەیە شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی مێژووییان لە دامەزراندنی سوریای نوێدا. وەک بزوتنەوەکەمان هیواخوازین کە جەژنی کریسمەسی ئەمساڵ ببێتە مایەی دامەزراندنی سوریایەکی نوێ لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، دیموکراتیک، ئازادم ئازادی و باوەڕییەکان تیایدا بەفەرمی بناسرێت و ژیانێکی یەکسان، یەکڕیز و یەکگرتووان باڵادەست بێت. لەو بڕوایەداین کە هەموو گەلان لە هەموو باوەڕییەکان لە سوریا و رۆژئاوا پێشەنگایەتی بۆ ئەو تێکۆشانە دەکەن.
بەم بۆنەوە داوا لە هەموو گەلان دەکەین کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە دژی دەوڵەت و دەسەڵاتدارییە فاشیست، قڕکەر، کۆلۆنیالیست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان و هەموو ناوچەیەکی جیهان بە شێوەی رێکخراوتر، هاوپشت و یەکگرتوو بن. بەو هەست و هزرەوە بەتایبەتی گەلانی ئەرمەن، ئاشور، سوریان، کلدانی کوردستان، ئێمە جەژنی کریسمەس لە هەموو جیهانی مەسیحی پیرۆز دەکەین و هیوادارین کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا کۆتایی بە هەموو ئەو نەهامەتی و خراپەکاریانە بهێندرێت کە لە ویژدان و ئەخلاقی مرۆڤایەتیدا جێگەیان نابێتەوە. بۆ ئەوەی مۆدێلی پێکەوە ژیان، یەکسانی، خوشک و برایەتی، ئاشتی و خۆشەویستی گەلان لە دامەزراندنی سوریایەکی دیموکراتیکدا بچەسپێندرێت ئیرادەی ئەوە نیشان بدرێت، داوا لە هەمووان دەکەین ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بە جێبگەیەنن. ئێمە هیوادارین کە ساڵای داهاتوو لە رۆژئاوا و سوریا ببێتە ساڵی سەرکەوتنی گەورەی تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک".