میدیای ئیسرائیل: یەحیا سینوار کوژرا

میدیاکانی ئیسرائیل، هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، جێگرەوەی ئیسماعیل هەنیەی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی میدیای فەرمی ئیسرائیل، یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، جێگرەوەی ئیسماعیل هەنیە، لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیل لە ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەر کەرتی غەززە، کوژرا و تەرمەکەی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە ناسراوەتەوە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس بە هۆی هێرشێکی سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە لەگەڵ دوو کەسی لە هاوڕییەکانی کوژرا.

جێی ئاماژەیە حەسەن نەسروڵا سەرۆکی حیزبوڵا ٢٠ ڕۆژ پێش بە هۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە کوژرا.