لە کەرتی غەززە تا ئێستا ٤١ هەزار و ٦٨٩ کەس کوژراون

وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، تا ئێستا لە کەرتی غەززە ٤١ هەزار و٦٨٩ کەس بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس کە دەسەڵاتی کەرتی غەززەی بەدەستەوە هەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل تا ئێستا ٤١ هەزار و ٦٨٩ کەس لە فەلەستین کوژراون.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٥١ کەسی دیکە کوژراون.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئێستا ٩٦هەزار و ٦٢٥ کەس لە کەرتی غەززە برینداربوون.