شەڕی زەمینی سەخت لە لوبنان بەردەوامە و ٩٥ کەس کوژراون

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە دەرەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە ٩٥ کەس کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.

وەزارەت ئاماژەی بەوەکردووە لە ناوچە جیاوازەکانی لوبنان کە شەڕی تێدایە ٩٥ کەس کوژران، ١٧٢ کەسیش برینداربوون.

ڕاگەیاندراوە هێرشەکان بۆسەر باشووری لوبنان و بیقاع بەردەوامە.

بە گوێرەی ئامارەکان لە بەیرت ٤ کەس کوژراون، ٤ کەسی دیکەش برینداربوون. بەرەی ڕزگاری گەلی فەلەستین ئاماژەی بەوەداوە ٣ ئەندامی پلەبەرزییان لەو هێرشانەدا کوژراوە.

هەروەها لەو هێرشانەدا سەرکردەیەکەی حەماس لە کامپی باس کوژراوە.

لە  ٢٧ی ئەیلولەوە حیزبووڵا ئاماری چەکدارە کورژاوەکانی خۆی بڵاونەکردووەتەوە.

هەرەوەها وەزارت زانیاری بەرفراوانی لەسەر ئاماری کوژراوانی ژن و منداڵ بڵاونەکردووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل: شەڕێکی سەخت دەگوزەرێت

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەڤیخای ئەدرەعی ڕۆژی سێ شەممە ئاماژەی بەوەدا لە دوای ئۆپراسیۆنە زەمینیەکان کە لەدژی حیزبوڵا دەستپێکراوە، لە باشووری لوبنان 'شەڕێکی سەخت' ڕوودەدات. داوای کردووە لەو ناوچانەدا هاتوچۆی ئۆتۆمبیل ئەنجام نەدرێت.