نوێنەری پارتەکان بۆ پێکێهێنانی کۆمیسیۆن لە پەرلەمان کۆبوونەوە

بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولموش، پارتەکانی تورکیا بۆ پێکێهێنانی کۆمیسیۆن لە پەرلەمان کۆبوونەوە و بڕیار لەسەر پێکهێنانی کۆمیسیۆن درا.

پێکهێنانی کۆمیسیۆن

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولموش و نوێنەرەی پارتە سیاسییەکان بۆ ئەو کۆمیسیۆنەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی 'پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'دا لە پەرلەمان پێکبهێندرێت، کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە بە بەشداری بەشێکی زۆر لە سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بەڕێوەچوو، کە سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی، مەهەپە و ئاکەپەیشی تێییدا بووە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەوەکرا کە ئاخۆ کۆمیسیۆنەکە لە ڕێگەی یاساوە پێکبهێندرێت یان بە دەستپێشخەری سەرۆکی پەرلەمان بێت، ژمارەی ئەندامانی و پێوەر و پرەنسیپەکانی کارکردن و چەندین بابەتی دیکە هەڵسەنگێندرا.

لە کۆبووەکەدا بڕیار لەسەر پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکە درا بە دەستەیەکی ٤٤ ئەندامی بەم جۆرە؛ ئاكەپە ١٣، جەهەپە حەوت ، دەم پارتی و مەهەپە و یەنی یۆل یەکی سێ ئەندامییان دەبێت، پارتەکانی دیکەش هەریەكەیان یەک ئەندامییان دەبێت لە کۆمسیۆنەکە دا.