'بۆ ڕۆژئاوا هەستینە سەرپێ'

دەفاند ڕۆژئاوا داوای کرد هەموو کەسێک بەشداری لە چالاکی ١٩ی مانگی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

دەفاند ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە بەر چاوی هەموو جیهان لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕژێمی فاشیستی تورک بە داگیرکەری و کۆمەڵکوژی هەوڵی گۆڕینی دیموکرافی هەرێمەکە دەدات  و هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە، هیزە ئینتەرناسیۆنالەن و گەلانی هەرێمەکە بە شێوەیەکی مێژوویی بەرخۆدان دەکەن.

هەروەها ئاماژە بەوەکرا، لە هەموو جیهان گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان و ئازادی ژ بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا هەموو ڕۆژێک لە چالاکیەکان بەردەوامە و دەبنە دەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە دەرەوەی شەڕی بەرژەوەندی ڕووسیا، ئەمریکا و هەموو دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان بە هێزی خۆی تێکۆشان دەکات. بەو هۆیەوە بە ناوی پلاتفۆرمی دەفاند ڕۆژئاوا ئەوروپا بانگەوازیمان بۆ هەموو هێزە دیموکراتەکان و گەلە دیموکراتەکان هەیە بەشداری لە خۆپیشاندانی ١٩ی ئەم مانگە ببن.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، کات و شوێنی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:

کاتژمێر ١١:٠٠

سەرەتا: Ebertplatz (Düsseldorf, Essen, Duisburg, Dortmund, Münster, Bielefeld)

لقی دووەم: Clodwigplatz (Köln, Aachen, Bonn, Troisdorf)”

ف.ق