فەرماندەی قەسەدە: ڕێگەی نێودەوڵەتیی لەژێر کۆنترۆلی قەسەدە دایە

زریک، ئەو فەرماندەیەی قەسەدە کە فەرماندەی شەڕی نێوان ڕۆدکۆ و نێوان عەین عیسا و گرێ سپی-یە ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەر بۆ ئەوەی کانتۆنەکانی جزیرە و فورات لە یەکتر داببڕێت، بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرش دەکات، بەڵام قەسەدە هەموو هێرشەکانی تێکشکاندووە.

بەهۆی ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و شانە نووستووەکانی چەتەکانی داعشی لە سەرێ کانی و گرێ سپی تێکشکاند، چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاریکردنی شانە نووستووەکانی چەتەکانی داعش هەوڵ دەدەن دزە بکەنە ناو گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی عەین عیسا و ڕێگەی نێودەوڵەتیی.

قەسەدە هەموو هێرش و هەوڵەکانی چەتەکانی تێکشکاندووە کە دەیانەویست خۆیان بگەیننە ڕێگای نێودەوڵەتی نێوان کانتۆنی جزیرە و فورات کە ناوچەکانی منبیج، ڕەقا و دێرەزۆر پێکەوە دەبەستێتەوە. بەو شێوەیە چەتەکان هەوڵ دەدەن ئەو ناوچەیە گەمارۆ بدەن.

گیڤارا زریک کە فەرماندەی ڕێکخەری بەرەی ڕێگەی نێودەوڵەتییە وتی، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە هاوکاری چەتەکانی داعش لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە هێرشی سەر کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا دەکەن کە سەردەمی عوسمانی داگیرکارییەکانی ئەو دەوروبەرە دەژیێنێتەوە.

زریک ئاماژەی بەوەش کرد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕێگەی بەئامانجگرتنی هەرێمە مێژوویی و دێرینەکانی وەکو سەرێ کانی و تەل خەلەف، هەوڵ دەدات مێژوو و شارستانیەتی ڕۆژئاوا جینۆساید بکات، بۆ ئەوەی شارستانیەتی کوردی بشارێتەوە و سیناریۆی عوسمانییەکانی دووبارە بکاتەوە.

فەرماندە زریک ئاماژەی بەوەش کرد، دوای دۆڕان و بەرکەوتنی زیانی مەزن کە بەر چەتەکان کەوتووە لە سەرێ کانی و گرێ سپی، چەتەکانی دەوڵەتی تورک و بە پشتیوانی شانە نووستووەکان هەوڵ دەدەن خۆیان بگەیننە ڕێگەی نێودەوڵەتیی کە شاڕێگەی نێوان کانتۆنەکانی ڕۆژئاوایە.

زریک ڕاشیگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هیچ کات ناتوانێت ئەو کانتۆنانە لەیەکتر داببڕێت کە کورد، عەرەب، سریان تێیدا دەژین، وەکچۆن چەتەکانی داعش لە ساڵەکانی ٢٠١٣-٢٠١٤ نەیانتوانی ئەوە بکەن.

زریک ئەوەشی وت، دوای هەوڵدانێکی زۆر، ئەو چەتانەی دەیانەویست خۆیان بگەیننە ڕێگەی نێودەوڵەتیی، گورزی قورسیان بەرکەوت، ئێستاش ڕێگاکە لەژێر کۆنترۆلی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دایە.

لە کۆتاییدا فەرماندەکەی قەسەدە وتیشی، قەسەدە بەڵێنی پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای داوە، بۆ پاراستنی خاکەکەی گیانی خۆیان بەخت دەکەن.

ک٠ش