لە بەرەی شەڕی سەرێکانی زیاتر لە ١٠٠ سەرباز وچەتەی تورک کوژراون و ٩ داگیرکەریش بەدیل گیراون

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بەرپەرچی هێرشێکی چەتەکانی تورکیایان دایەوە کە هەوڵیان دەدا لە سێ قۆڵەوە دزە بکەنە ناوسەرێکانی، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا زیاتر لە ١٠٠ چەتە کوژراون و ٩ چەتەش بەدیل گیراون.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، هەوڵی دزەکردنیان داوە لە سنووری سەرێکانی و لە گوندی تەل حەلەفی مێژوویی هێرشیان کردووە، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بەرپەرچی هێرشەکان دراوەتەوە، ئێستاش شەڕ و پێکدادانی قورس لە ناوچەکە بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لە میانەی پێکدادانەکەدا تا ئێستا ١٥٠ چەتە کوژراون، هەروەها ٩ چەتەی سوپای داگیرکەریش بەدیل گیراون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە ناوچەکە بەردەوامە.

ک-ش