لە گوندی یابیسه‌ ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی داگیركه‌ری تورک تێکشکێندرا و چەتەکان ڕا دەکەن

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەوڵێکی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ هاتنەناو گوندی یابیسە بن لە ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی تێکشکاند و زرێپۆشێکیان تێکشکاند.

هێزەکانی سوریای دیموکرات زرێپۆشێکی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە گوندی یابیسە لە ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی تێکشکاند، هێزەکە هەوڵی دەدا بێتە ناو گوندەکە و ڕووبەڕووی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بونەوە و ناچار بوون ڕابکەن.