ئەندامانی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (HBDH) هۆتێلی چەتەکانی JOH و POH کە دوای کۆمەڵکوژیەکان تێیایدا جێگیر بببوون، سوتاند.
HBDH لەوبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە هەموو هێز و چەکیەوە هێرشی کردە سەر بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریی و لە بەرانبەر بەرخۆدانەکە بێچارە بوو. بە ناوی 'سەندرومی نسێبین' ترس کەوتە دڵی یەکەکانی کۆمەڵکوژی JOH و POH. دەوڵەتیش بۆ ئەوەی JOH و POH لەناو ترس دەربهێنێت و دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە، پشوویەکی بۆ ئەوان ئامادە کردبوو."
'ئەو هۆتێلەی کە چەتەکانی تێدابوو سوتێنرا'
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکە ئەوە خرایەڕوو، "ئەندامانمان لەگەڵ ئەوەی چەند ساڵێکیش تێپەڕیبوو، بەڵام تاوانەکانیان لەبیرنەکرد کە بەرانبەر گەل ئەنجامدرابوو، هەنگاو بە هەنگاو خۆیان نزیکی ئەوان کرد و حسابیان لەوان پرسی. چەتەکانی JOH و POH کە کۆمەڵکوژیان لە نسێبین ئەنجامد، دواتر لە هەرێمی کومولجای ئادراسانی ئەنتاڵیا جێگیربوون. هۆتێلەکەیان لەو هەرێمە ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ بە شەو کاتژمێر ٢٣:٠٠ بوو بە ئامانجی هێزەکانمان. هۆتێلەکە سوتا و بوو بە خۆڵەمێش.
'بۆ هێلین، ئیبراهیم و موستەفا....'
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هەروەها باسی ئەوەکرا کە چالاکیەکە بۆ یادکردنەوە ئەندامانی گروپی یۆروم هێلین بولەک، ئیبراهیم گۆکچەک و موستەفا کۆچاک ئەنجامدراوە.
هەروەها ئاماژە بەوەدرا کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان و ئەوەش بێوڵام نامێنێتەوە.
ف.ق