ڕێوڕەسمی تەرمی ئیبراهیم گوکچەک ئەندامی گروپی یۆروم کە بڕیاربوو لە جەمخانەی گازی ئەنجامبدرێت، بەڵام بووە ئامانجی پۆلیسی تورک و بە فیشەکی پلاستیکی و بۆمبەی غازەوە پەلاماری جەماوەرەکە درا. لەگەڵ هێرشی پۆلیسی تورک بەشداربووانی مەراسیمەکە دروشمی 'ئیبراهیم گۆکچەک نامرێتیان' و گۆرانیانەکانی گروپی یۆرومیان وتەوە.
پۆلیسی تورک کە دەرگای جەمخانەیان شکاند، هەوڵیاندا دەستبەسەر تەرمەکەدا بگرن. ئەندامانی سەندیکای پارێزەرانی گەل و ژمارەیەک پارێزەری تر هەوڵیاندا رێگری لە پۆلیس بکەن، بەڵام ژمارەیەکیان دەستگیرکران.
لە ئەنجامدا پۆلیسی تورک دەرگای جەمخانەکەیان شکاند و چوونە ژوورەوە و تەرمی گۆکچەکیان بە ئۆتۆمبێڵێکی شارەوانی ئەستەنبوڵ ڕفاند.
ف.ق