هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە کاتێکی نزیکدا بانگەوازییەکی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ANF بڵاودەکرێتەوە

حکومەتی تورک یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورک ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمارکراوە کە کەسێکی گۆمانلێکراو بووە و چەند ڕۆژێک بوو تێستی بۆکرابوو.

کۆجا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا حاڵەتەکەی ئاشکرا کرد و وتی، "دەمەوێت زانیاریەکی ناخۆش و مەترسیدار بڵاوبکەمەوە. هاوڵاتیەکمان کە گۆمانی لەسەربوو، ئاشکرابوو کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

کۆجا بێ ئەوەی باسی ڕەگەز و ناوی نەخۆشەکە بکات ڕایگەیاند، خانەوادەکەشی لە کەرەنتینەدان.

کۆجا ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر ڤایرۆسەکە بڵاویش بووبێتەوە، زۆر بڵاونەبووەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڤایرۆسەکە لە ڕێوشوێنەکانیان بەهێزتر نییە، بەڵام باسی ئەوەی نەکرد، چ ڕێوشوێنێکیان گرتووەتە بەر.

ف.ق