خانەوادە و پارێزەرانی ئۆجالان و زیندانیانی تر داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەران و خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی دیکەی زیندانی دوورگەی ئیمرالی بۆ ئەوەی بچنە ئیمرالی داواکاریی دیداریان پێشکەش کرد.

محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەیان مەزلوم دینچ، بۆ ئەوەی لەڕۆژانی نێوان ١١ بۆ ١٥ی ئەم مانگە، لە ئیمرالی چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد و داواکارییان پێشکەش کرد.

هەر یەک لە پارێزەرانی ئۆجالان "ڕێزان ساریجا، ڕازیە تورگوت، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆلو"ـش بە هەمانشێوە بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتی بۆرسایان کرد.

هاوکات خانەوادەی گیراوانی دیکەی زیندانی ئیمرالی، عومەر خێری کۆنار، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش-یش لە ڕێگەی پارێزەرانەوە داواکاریی دیداریان پێشکەش کرد.

ف.ق