دیار دەرسیم: زینی وەرتێ تەڵەیە

هونەرمەند دیار دەرسیم ڕایگەیاند، دەیانەوێت لەنێوان هێزە کوردیەکاندا شەڕ دروست بکەن و لە جیهاندا بچووکیان بخەنەوە و وتی زینی وەرتێ بۆ کورد تەڵەیە.

هونەرمەند دیار دەرسیم ئاماژەی بەوەدا پێویستە کورد لولەی چەکەکانیان نەکەنە یەکتری و ئەویش لەسەر ناوی هونەرمەندێکی کورد شەرم دەکاتەوە.

هونەرمەدن دیار دەرسیم لەبارەی هەوڵی یەکێتی نەتەوەیی هونەرمەندانی کورد، ڕۆڵی هونەرمەندان لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا و هەوڵە تێکدەریەکانی زینی وەرتێ قسەی کرد.

دیار دەرسیم وتی، ٦ مانگ لەمەوبەر پلاتفۆرمی هونەرمەندانی کورد پێکهێنرا. ئامانجمان ئەوەیە دەستکەوتەکانی گەل و وڵات بپارێزین و هاوکاری یەکێتی نەتەوەیی بکەین. لە ئەوروپا ئێمە ١٢٠ هونەرمەند کۆبووینەوە و کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیمان ئەنجامدا. دواتی ئێمە لە هەولێر و سلێمانی پلاتفۆرمێکمان دروست کرد. پلانمان دانا لە هەرێمی بادینانیش ئەوە بکەین بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیپێکرد.

پێویستە ئەوە بڵێین کە سەرەتا لەدژی هێرشەکانی دوژمن هەڵوێستێکی کوردستانیمان نیشان نەدا و سەدەیەکمان لەدەستچوو. لە سەدەی ٢٠ دا نەتەوەکانی تر دەوڵەتیان دروست کرد بەڵام لای ئێمە هەر پارچەیەک لەناو کێشەکانی خۆیدا مایەوە، بۆ کەسانی تر کاریان کرد و شەڕیان کرد. لە چارێکە سەدەی ڕابردوودا دەرفەتمان کەوتە دەست. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر چوار دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان داگیرکەری بەرەو هەڵوەشاندنەوە چوون. ئەگەر کورد یەکێتی نەتەوەی خۆی دروست بکات لەم سەدەیەدا دەتونن سەربکەون.

ڕۆڵی هونەرمەندان

لەم قۆناغەدا هونەرمەندانی کورد ئاگاداری ڕۆڵی خۆیانن. بە گفتوگۆ، رەخنە و خۆرەخنەکردن، ئێمە بەرەو پێشەوە دەڕووین. هونەرمەندان وەک ڕابردوو لە ژوورەکان بانگەوازی بۆ هونەر ناکەن. ئێمە ڕووداوە کۆمەڵایەتیەکان دەکەینە بناغەی هونەر. ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە ویژدانی کۆمەڵگاین و خەباتی ئێمەش لەسەر ئەو بناغەیە دەبێت. بینیمان هەستیاریەکی گەورە هەیە. تا دەرفەت هەبێت، ئێمە ئەم شتە لە ڕۆژئاوا، باشوور و باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی دەدەین. هونەرمەندان لەناوخۆیاندا پلاتفۆرم و دەستپێشخەریەکیان دروست دەکەن و بە کۆنسێرتی یەکێتی نەتەوەیی بەشداری لەم قۆناغەدا دەکەین.

هەوڵە تێکدەریەکانی زینی وەرتێ

دیار دەرسیم لەبارەی هەوڵە تێکدەریەکانی زینی وەرتێ وتی، "لەم دۆخەدا کە کۆرۆنا هەیە هەموو کەسێک هەوڵی پاراستنی تەندروستی خۆی دەدات، بەڵام بۆچی ڕۆژەڤی دەوڵەتی تورک ناگۆڕێت و هەموو کاتێک هێرش دەکاتە سەر کورد. ئێمە دەبینین کە هێزەکانی باشووری کوردستانیش دەبنە ئامێرێک بۆ ئەو هێرشانە. ئەمە ٢٠ ساڵە لە هەرێمی پاراستنی میدیا، هەرێمێکی گەریلا هەیە و تا ئێستا هیچ قەڕەقۆلێکی پەدەکە بوونی نییە. لەبەرئەوەی ئێمە دەزانین دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت هێرش بکاتە سەر قەندیل.، پەدەکەش دەچێت و دەیەوێت لەوێ جێگیر ببێت. ئەگەری خراب ئەوەیە کورد لولەی چەکەکان بکەنە یەکتری، من وامدەزانی کورد لەدژی یەکتر شەڕ ناکەن و نابنە بەشێک لە پلانی داگیرکەری، بەڵام ئایا واتای گەمارۆی سەر مەخموور، دروستکردنی دیواری سەرخەت و هەڵکەندنی خەندەق لە سێمالکا بە واتای چی دێت؟ ئێمە دەزانین میت لەو دەڤەرانە چالاکی هەیە، لەو دەڤەرانە بارەگای دەوڵەتی تورک هەیە، هەموو ڕۆژێک هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدەن. لەم دواییانەدا لە مەخموور سێ ژنی وڵاتپارێز شەهید کران.

دوژمنانی گەلی کورد

پێویستە بپرسین کێ دوژمنی گەلی کوردە؟ ئایا لەنێوان سەدام حسێن و ئەردۆغاندا چ جیاوازیەک هەیە؟ پێویستە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان ئەمە شروڤە بکات. لە سەردەمی سەدام حسێندا ئەگەر هێزێکی کوردی لەگەڵ سەدامدا بجووڵایەتەوە، گەلەکەمان لە باشوور چییان دەوت؟ مرۆڤ لە منداڵی ٧ ساڵیش بپرسێت دەزانێت دوژمن کێیە، ئەگەر لە شوێنێک دوژمنی گەلی کورد هەبێت، پێویستە لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان وەک دوژمن ببینرێن."

کوردستان موڵکی هەموو کوردانە

دیار دەرسیم لەبارەی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی کە وتبووی، 'پەکەکە لە وڵاتەکەمان چی دەکات، با لەناو خاکەکەماندا بچێتە دەرەوە' ڕایگەیاند، "هەموو کوردێک کەی دەیەوێت دەتوانێت لەسەر خاکی کوردستان بژی. هەموو پارچەکان موڵکی باوکی کەس نین. هیچ پارچەیەک ماڵی رێکخستنێکی کورد نییە. هەموو کوردێک خاوەنی کوردستانن. هیچ کەس ناتوانێت بڵێت ئەم پارچەیە هی منە و پارچەیەکی تر پەیوەندی بە منەوە نییە. پێویستە لە سەر پرەنسیپی گەلی کورد ببینە یەک. ئەم پرەنسیپە بە کۆنگرەیەکی نەتەوەیی پێک دێت. ئامانجی هونەرمەندانی کورد ئەمەیە کە یەکێتی نەتەوەیی دروست بکەن.

هەوڵە تێکدەریەکانی زینی وەرتێ

لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا کوردان ستراتیژیەکی گەورەیان بەدەستهێنا. هەموو کەسێک بینی کە ئەردۆغان دیکتاتۆرە و فشار لەسەر کۆمەڵگا و گەلان دەکات. لەم قۆناغەدا هەوڵی تێکدەریان دەکرد. لەگەڵ هەوڵە تێکدەریەکانی زینی وەرتێ دەیەوێت کورد لەبەرانبەر کورد بەکاربهێنن. پێویستە هێزەکانی باشووری کوردستان نەکەونە ئەم تەڵەیەوە. لە کۆبانی پێشمەرگە، شۆرشگێرانی جیهان و ڕۆڵەکانی گەلی کورد شەهید بوون و کورد ستراتیژیەکی گەورەی بەدەستهێنا. ئەم دەستکەوت و پرەستیژەی گەلەکەمان، پێویستە نەبێتە قوربانی هەوڵە تێکدەریەکانی زینی وەرتێ. هونەرمەندانی سلێمنای و هەوڵیر هەڵوێستێکی باشیان پیشاندا و ڕایانگەیان کە ئێمە شەڕمان ناوێ."

بەرخۆدانی هونەرمەندان

هونەرمەند دیار دەرسیم ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە هونەرمەندان بەرخۆدان بکەن و وتی، "پێویستە هونەرمەندان نەترسن. پێویستە هیچ کەسێک بەرەو دواوە هەنگاو نەنێت و چاوەرێی قۆناغەکە نەکات. لە تێکۆشاندا هونەرمەندان کە بەشداری تێکۆشان نابن، پێویستە شەرم بکەنەوە. لەبەرئەوەی کۆمەڵگا ئەم قۆناغە تۆمار دەکات و لەبیری ناچێت. پیویستە هیچ کەسێک خۆی و کۆمەڵگا هەڵنەخەڵەتێنێت. پێویستە هونەرمەندان راستیەکان بڵێن و بۆ ڕاستی تیبکۆشن. پێویستە قسەکانی هۆنەرمەندان بۆ شۆرش و ئازادی بن."

ف.ق