لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٥٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٥٥ کەسی دیکە لە تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەرپرسانی تەندروستی تورکیا نوێترین ئاماری کۆرۆنایان بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٦٣٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە، هەروەها ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەم ئامارە، کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە ١٤٤ هەزار و ٧٤٩ کەس، لە ناویاندا چوار هەزار و حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش