لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە تورکیا ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ئەو ئامارانەی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی ٢٥ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٥٤٦ کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هاوکات ٥٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەو پێیە بێت بە گشتی لە تورکیا ١٣٧ هەزار ١١٥ حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمار کراون و ٣ هەزار و ٧٣٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش