هێرشە داگیرکەرییەکان لە ستراسبۆرگی فەرەنسا ئیدانە کران

دەستەیەک لە گەنجانی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کۆبوونەوە و هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەریان بۆ سەر مەخمور و زینی وەرتێ ئیدانە کرد.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکییان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان ئەنجامدا.

گەنجان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "رێگا مەدە" کۆبوونەوە و پۆستەرەکانى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانى پەکەکەیان بەرزکردبووە.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانى "بکوژ ئەردۆغان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.
ژ.ت