گەنجانی کورد لە مارسیلیا لەدژی داگیرکەری چالاکیان ئەنجامدا

بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێر لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک و نۆکەرایەتی لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا چالاکیان ئەنجامدا.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێر ئێوارەی ١٠ی ئایار لە هەرێمی بیڵ دی مای و ماریگنانی مارسیلیا کۆبوونەوە و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیان شەرمەزار کرد.

گەنجان لە هەرێمی بیڵ دی مای لە چوارچێوەی هەنگاوی ڕێگا مەدە دا بە دروشمی 'ڕێگا بە داگیرکەری مەدە' چالاکیان ئەنجامدا و ڕێگای هاتوچۆیان داخست.

گەنجان پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵای پەکەکە و بزوتنەوەیە و پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، پێگە بۆ کوردستان و دەوڵەتی فاشێتی تورک لە کوردستان گۆڕت ونکە' بەرزکردەوە و گەنجان نزیکەی ١٠ خولەک ڕێگای هاتوچۆیان داخست.

هەمان ڕۆژ چالاکیەکی تر لە هەرێمی ماریگان ئەنجامدرا. گەنجان پانکارتی 'فەدەنف مەخمور'یان بە پرسێکەوە هەڵواسی و هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورکیان بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد.

ف.ق