فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) به‌بۆنه‌ی ١١هه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی تل ئهزهر و سیبا شێخ خدر و چواره‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه له كه‌سایه‌تیی شه‌هیدانی هه‌ر ٣ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه یادی هه‌موو شه‌هیده‌كانی فه‌رمانی سه‌ر ئێزدییه‌كانی كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه كۆمه‌ڵكوژیی ٢٠٠٧ له تل ئهزهر وسیبا شێخ خدر كه له ئه‌نجامدا ٥٠٠ كه‌س كوژران، ئاماده‌كاری بوو بۆ فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌م فه‌رمانه كه وه‌ك پڕۆڤه‌ی ئاماده‌كاری بنه‌ڕه‌تی بوو بۆ فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، ویستیان به كۆمه‌ڵكوژیی كۆچۆ له ١٥ی ئاب ته‌واوی بكه‌ن.
یه‌به‌شه ده‌ستنیشانی كرد كه كچ و كوڕانی ئه‌م خاكه به په‌یمان تۆڵه‌ی خۆیان ڕێكخستووه.
«وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی قڕكردن، به رێكخستنی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه هه‌بوون، ناسنامه و باوه‌ڕی پیرۆزی خۆمان پاراست، خۆمان گه‌یانده ڕۆژی ئه‌مڕۆ. به به‌رخۆدانی ٤ ساڵ كه به ئامانجی پاراستنی به‌ها، باوه‌ڕی، ئایین و هه‌بوونی خۆمان پێشمان خستووه، له‌سه‌ر شانۆی مێژوودا جێی خۆمان گرتووه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه وه‌ك هێزی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه له‌پێناو پاراستنی به‌ها، هه‌بوون، كولتوور، ئایین و ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌رخۆدانی خاكی پیرۆزی شه‌نگال، هه‌روه‌ها له‌پێناو خاوهندارهتیكردن له خه‌یاڵی شه‌هیدانی ئه‌م به‌رخۆدانه؛ جارێكی دیكه به هه‌موو گه‌لانی جیهان به تایبه‌تی به گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێنمان، هه‌بوونمان ده‌بێته به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه و ئازادیی ئاینده. له‌پێناو ئازادیی ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان تێكۆشانی خۆمان به‌رز ده‌كه‌ین.»
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی یه‌به‌شه‌دا هاتووه: «سوێند ده‌خۆین كه هه‌تا یه‌ك ژن، یه‌ك منداڵ و ئه‌ندامێكی گه‌له‌كه‌مان له ده‌ستی دوژمنان‌دا بێت، به‌شێوه‌یه‌كی بێ سنوور تێده‌كۆشین و ده‌بینه دڵنیایی ڕزگاركردنی ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان.»
s.m