بە دیمەن

١٥ ی ئاب لە بۆردیۆ بەجۆشەوە پیرۆزکرا

لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و جەدەکە-بە جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا.

١٥ ی ئاب

لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و جەدەکە-بە و بە بەشداری سەدان کوردستانی ١٥ ی ئاب بەجۆشەوە پیرۆز کرا.

ئاهەنگەکە بۆ یادی فەرماندەی پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و شەهیدانی شۆڕش بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، لە وتەکاندا تیشکخرایە سەر بایەخی مێژوویی و کەلتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی هەڵمەتەکە. جەختکرایەوە سیاسەتی ٦٠ سالەی قڕکردنی کورد بە تێکۆشانی چەکداری بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید تێکشکا. هەروەها بەڵێن درا کە گەلی کورد بە ڕۆحی ١٥ ی ئابەوە تێکۆشانی ئازادی سەردەخەن.

پاشان سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان بە هەڵپەڕکێی ئازادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابیان پیرۆز کرد. لەکاتی هەڵپەڕکێکەدا چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی ١٥ ی ئاب" بەرزکرایەوە.