١٥ ی ئاب لە سویسرا بەجۆشەوە پیرۆزکرا
فەرماندەی هەڵمەتەکە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) لە ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ دژی کۆڵۆنیاڵیزم لە کوردستان و نکۆڵیکردن لە چاند و زمان و ناسنامەی گەلی کورد یەکەم فیشەکی تەقاند. ساڵیادی ١٥ ی ئاب لە شاری لوزەرنی سویسرا پیرۆزکرا.
فەرماندەی هەڵمەتەکە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) لە ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ دژی کۆڵۆنیاڵیزم لە کوردستان و نکۆڵیکردن لە چاند و زمان و ناسنامەی گەلی کورد یەکەم فیشەکی تەقاند. ساڵیادی ١٥ ی ئاب لە شاری لوزەرنی سویسرا پیرۆزکرا.
کوردستانیانی سویسرا لە بەیانییەوە بەرەو شوێنی ئاهەنگەکە لە گۆڕەپانی ناشیناڵ کوای بەڕێ کەوتن. سەرەڕای باران جۆشی جەماوەر نەوەستا. ئاهەنگەکە لە کەسێتی فەرماندە عەگید بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.
هاوسەرۆکانی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سە) جەمال ئۆزدەمیر و دیلان چەتین کایا سڵاویان لە ئامادەبووان کرد و قسەیان کرد.
ئۆزدەمیر ڕایگەیاند فیشەکی یەکەمی فەرماندە عەگید ترسێکی مەزنی لە دڵی دوژمن چاند، گوتی: "دەوڵەتی فاشیست کە دەیگوت کۆتایی بە پەکەکە دەهێنێت، ئەمڕۆ بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا شکستی هێناوە".
دیلان چەتین کایا جەژنی ژیانەوەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلا و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز کرد، فەرماندە عەگیدی بیرهێنایەوە.
ڕاگەیاندراوی ئەڵمانی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) لەلایەن ئۆزەن ئایراص خوێنرایەوە، ئاماژەی بەوە کرد ئێستە لە سەرانسەر جیهان باس لە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت، گوتی: "بە ڕۆحی ١٥ ی ئاب ئەمڕۆ تێکۆشان دژی شەڕ و کۆمەڵکوژی و داگیرکاری و ستەم بەردەوام دەکەین. پێویستە ئیرادە و هێزمان زیاتر پێش بکەوێت".
"فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە هیوای جیهان"
ئەندامی تەژەکە-ئە شوکران سنجار گوتی: "پاش فیشەکی یەکەم، فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەناو گەلی کورد بڵاوبوویەوە، ئەمڕۆ ئەم پارادایمە بۆ هەموو جیهان بووەتە هیوایەک. بۆیە گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبەن. هەرگیز گۆشەگیری قبووڵ ناکەین. تێکۆشانمان دژی گۆشەگیری لە هەموو گۆڕەپانێک مەزنتر دەکەین".
سەڤەر: گەلی کورد لە هەموو جێیەک بەرخۆدان دەکات
هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ئەنگین سەڤەر تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی هێزە نێونەتەوەییەکان دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند گەلی کورد لە هەموو هەلومەرجێکدا دژی ئەم پیلانگێڕییە بەرخۆدان دەکات و ئەم بەرخۆدانە داگیرکاری تێکدەشکێنێت، گوتی: "گەلی ئەمڕۆ و سبەی بەرخۆدان دەکات و گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان دەشکێنێت. باوەڕمان وایە گەنجانی کورد ئەم بەرخۆدانە دەگۆڕن بۆ سەرکەوتن".
ئاهەنگەکە بە مۆسیقا و گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو، زۆرێک لە هاوڵاتیانی سویسری و گەشتیاران چاودێری چالاکییەکەیان کرد.