١٥ی ئاب لە ئۆسلۆ پیرۆزکرا
لە پایتەختی نەرویژ چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب پیرۆز کرا.
لە پایتەختی نەرویژ چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب پیرۆز کرا.
بەمەبەستی پیرۆزبایی چلەمین ساڵیادی ١٥ی ئاب لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ سمینارێک بەڕێوەچوو، سمینارەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لەیادی شەهیدانی شۆڕشی ئازادیی کوردستن دەستیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە ئۆسلۆ (نەدەکە-ئۆسلۆ) ئەندام ئاسۆ قسەی کرد و هەڵمەتی ١٥ی ئابی لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بنەماڵەی شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و دۆستانی گەلی کورد پیرۆز کرد.
سیاسەتمەدار و نوسەر جەلالەدین دەلیباش لە سمینارەکەدا قسەی کرد و باسی لە گرنگی مێژویی ١٥ی ئاب کرد.
سمینارەکە بە نمایشکردنی بەڵگەفیلمێک لەبارەی ١٥ی ئاب کۆتایی هات.