١٧٠ پەنابەر داوای گەڕانەوەیان کردووە

١٧٠ پەنابەر لە سەر سنوری بیلاڕووسیا داواکاریان بۆ گەڕانەوە بۆ عێراق پێشکەش کردووە.

لەسەر سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا پەنابەرێکی زۆر گیریانخواردووە. حکومەتی عێراقیش هەوڵ دەدات پەنابەران بگەڕێنێتەوە.

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی، "هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران بەردەوامە.

سەحاف رایگەیاند، ١٧٠ پەنابەر داوای گەڕانەوەیان کردووە. پەنابەران ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و تاوەکو ئێستاش ٥٥ پاسپۆڕت بۆ پەنابەران ئامادە کراون.

ف.ق