١٨هەمین کۆنفرانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت
کۆمیسیۆنی هاووڵاتیانی تورکیا لە ئەوروپا (EUTCC) لە پەرلەمانی ئەوروپا ١٨هەمین کۆنفرانسی کورد بەڕێوە دەبات.
کۆمیسیۆنی هاووڵاتیانی تورکیا لە ئەوروپا (EUTCC) لە پەرلەمانی ئەوروپا ١٨هەمین کۆنفرانسی کورد بەڕێوە دەبات.
١٨هەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەسەر ناوی "یەکێتی ئەوروپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد" بەڕێوەدەچێت. کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی ٦ و ٧ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیست، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، پارێزەران و ڕۆژنامەنوسان بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.
وتارەکانی کۆنفرانسەکە بە زۆر زمان وەردەگێڕدرێن، لەوانەش زمانی کوردی. دانیشتنەکانی ڕۆژی یەکەم لە ٦ی کانوونی یەکەم لە نێوان کاتژمێر ١٦:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ بەڕێوەدەچن.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاووڵاتیانی تورکیا لە نەرویج و ئەکادیمیست لە زانکۆی بەرگەن، کاریان وێسترهایم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە گروپی چەپ، دیمیتریۆس پاپادیمۆلیس، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە نەمسا، ئەندریاس شیدەر، لە یەکێتی پێشکەوتنخوازانی دیموکرات و سۆسیالیستەکان، لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا وتار پێشکەش دەکەن.
بابەتەکانی کۆنفرانسەکە بریتن لە؛ دوایین ھەڵبژاردنی گشتی تورکیا و ڕووداوەکانی دوای ھەڵبژاردن، دۆخی ئۆپۆزسیۆن، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا، نزیکبوونەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە پرسی کورد، پەیماننامەی لۆزان لە ١٠٠ ساڵەی خۆیدا، گۆشەگیری ئیمرالی، قەیرانی ناتۆ - سوید، پرسی ژنان، چارەسەری کێشەی ئیکۆلۆژی و کوردان دەخرێنە بەر باسەوە.