٢ زیندانی پاش ٣١ ساڵ ئازادکران
زیندانی سینان سوتپاک و عەدنان ئۆزبای پاش ٣١ ساڵ ئازادکران، زیندانییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان ئازادکران.
زیندانی سینان سوتپاک و عەدنان ئۆزبای پاش ٣١ ساڵ ئازادکران، زیندانییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان ئازادکران.
سینان سوتپاک کە لە ٣ ی ئایاری ١٩٩٣ لە ناوچەی جورنەڕەشی ڕحا گیرا و عەدنان ئۆزبای کە لە هەمان ساڵ لە ئیستەنبوڵ گیرا، پاش ٣١ ساڵ ئازادکران.
هەردوو زیندانییەکە سزای هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنرابوو، هەرچەند لە ٣ ی ئایاری ٢٠٢٣ سزاکەیان کۆتایی هات، کەچی بە بڕیاری لیژنەی چاودێری سزا بە پاساوی "ڕەوشیان باش نییە" ٥ جار ئازادکردنیان دواخرا. ئازادکردنی سوتپاک و ئۆزبای لە ٩ ی ئاب بۆ ٦ مانگ دواخرا.
لەسەر سکاڵای پارێزەران سوتپاک و ئۆزبای ئەمڕۆ بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان ئازادکران، سوتپاک گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی لە ڕحا.
پاش واژۆکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان لەلایەن لقی سەربازیییەوە، چاوەڕێ دەکرێت سوتپاک لە زیندان دەربچێت و بگەڕێتەوە بۆ لای بنەماڵەکەی لە ئیستەنبوڵ.