بە دیمەن

٤ی نیسان لە سیدنی و ڕۆما پیرۆز کرا

لە سیدنی و ڕۆما ٤ی نیسان ٧٦هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا.

 لە شاری سیدنی ئوستورالیا ٧٦هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە جۆشەوە پیرۆز کرا. ئاهەنگەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک ئەنجام درا و ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژە و پەژاکیش پیرۆز کرا.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان هاوسەرۆکی نەجەدەکە ڕوناهی قەندیل گوتی: "ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ  کە لە ئامارا لە دایکبوو، بۆ گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو بە هیوا، سڵاوی لێ دەکەین و سڵاو  و خۆشەویستی خۆمان دەنێرین. دیسان ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک و یەپەژە پیرۆز دەکەین".

هاوسەرۆکی نەجەدەکە تەیمور تاتڤان گوتی: "لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، گوزارشتە لە سەرلەنوێ لە دایکبوونەوەی گەلێک و دەرکەوتنەوەی ئەم گەلە لەسەر سەکۆی مێژوو. ڕێبەرێتییەک کە جاری یەکەمە لە مێژووی کوردستاندا دەردەکەوێت. لەبەر ئەمەش لە دایکبوونی ئەو خاوەن مانایەکی مێژووییە".

هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئوستورالیا بروسک ئاڤیەر گوتی: "گەلی کورد  لە نەورۆزدا بە بەشداربوونی میلیۆنان کەس نیشانی دا کە پشتگیری ئەو پڕۆسە مێژووییەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن کە دەستی پێکرد. بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە بگاتە سەرکەوتن دەبێت تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ فراوان بکرێت".

ڕۆما

کۆمەڵەی کەلتووری ئامارا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا تێکۆشان بەڕێوەدەبەن، بەبۆنەی ڕۆژبوونی ٧٦هەمینی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجام دا.

هەموو چواری نیسانێک لە باخچەی ئازادی کۆمەڵەکە دارێک دەچێنرێت. بنەماڵەی کوردانی وڵاتپارێز و دۆستانی ئیتاڵیان لە چالاکییەکەدا کۆبوونەوە، ڕۆژبوونی ٧٦هەمینی ڕێبەر ئاپۆ بە هیوای ئازادی جەستەیی ئەو پیرۆزز کرا. چالاکییەکە دوای چاندنی داری پرتەقاڵ بە کۆتا هات.