ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ- ئیهەدە: لە ئیمراڵی زیاتر لە ١٠٠ پێشلکاری تۆمارکراوە
لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ئیستەنبول ئاشکرای کرد کە لە زیندانی مەڕمەڕە ١٥٧٢، لە زیندانی ئیمراڵی ١٤٤ پێشێلکاری تۆمارکراوە.
لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ئیستەنبول ئاشکرای کرد کە لە زیندانی مەڕمەڕە ١٥٧٢، لە زیندانی ئیمراڵی ١٤٤ پێشێلکاری تۆمارکراوە.
لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ئیستەنبول، ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە مانگی تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم لە زیندانەکانی هەرێمی مەڕمەڕە کراوە، لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمەڵەدا ڕاگەیاندرا. ڕاپۆرتەکە لە لایەن سەرۆکی لقی ئیهەدەی ئیستەنبول گوڵسەران یۆرلەری و ئەندامی کۆمیسیۆنی زیندانیانی لقی ئیهەدە مەرال نێرگز شاهین خوێندرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، ٥ زیندانی ژن، ٤٣ پیاو، ٩ زیندانی دادوەری و ٣٩ زیندانی سیاسی لە ١٦ زیندان بە گشتیی ٤٨ پێشێلکاری کراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوەکە لە ئەنجامی داواکاری و لێکۆڵینەوەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن کۆکراونەتەوە بە گشتیی هەزار و ٥٧٢ پێشێلکاری تۆمارکراوە. ئاماژە بەوەکرا کە پێشلکارییەکان وەک ئەشکەنجەدان، مامەڵەی خراپ، مافی تەندروستی، مافی خواردن و خواردنەوەی تەندروست و خۆگەیاندن بە ئاوی پاک، کراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت ٣ جار مافەکانی ژیان پێشێلکراوە؛ ٤٥٧ پێشێلکاری وەک ئەشکەنجەدان، مامەڵەی خراپ و لێدان تۆمارکراوە؛ ١٤٢ جار مافەکانی تەندروستی پێشێلکراوە و ٢٤٥ جار پێشلێکاری مافەکانی ڕاگەیاندن تۆمارکراوە. لە بەردەوامیدا گوترا کە زیندانی نەخۆش عەبدولقادر کودای لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە زیندانی تیپی Rی مەتریسی ئیستەنبول و زیندانی ئیبراهیم حاققی ساڤاشەری لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە زیندانی باندرمای بالکەسیری گیانی لە دەستدا.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەبەوە دراوە کە ٢ لە هەرێمی مەڕمەڕە بە گشتیی ٨ زیندانی گیانیان لە دەستداوە و ئەم زانیارییانە بڵاوکرایەوە: "وەزیری داد لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە ئەنجوومەن وەڵامی ڕەشنوسێکی دایەوە. لە وەڵامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ماوەی ١١ مانگی ساڵی دا ٢٠٢٤ لە زیندان ٧٠٩ کەس گیانیان لە دەستداوە. ئەم ڕاگەیاندراوە کاریگەری زۆر هەبوو. ئەمە ئەوە نیشاندەدات کە کێشەکان لە نێو چوار دیواردا بە شاراوەی دەمێنێتەوە و کەمیان بڵاودەکرێتەوە. ئەمەش وادەکات هەموو ئەو کەسانەی لەم گۆڕەپانەدا خەبات بەڕێوەدەبەن، گومان لە شێوازی لێکۆڵینەوەکانیان بکەن".
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە سەبارەت بە قەدەغەی چاوپێکەوتن لە زیندانی پیتی Fی ئاسایشی باڵای ئیمراڵی کە رێبەر ئاپۆ لەوێ زیندانیکراوە، ١٤٤ پێشلکردن تۆمارکراوە. هەروەها باس لەوەشکرا کە لە زیندانی پیتی S و Yی ئاسایشی باڵا گۆشەگیری توند ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لیژنەی ئیداری و چاودێری هەڵسەنگاندنی خۆی "دۆخی ڕەفتار" بە پێی بەشدار نەبوون لە پەروەردەی ئایینی، ڕەتکردنەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ مەلا، هەڵپەڕکێ، بەرزکردنەوەی دروشم، پیرۆزکردنی نەورۆز، دەکات.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەد سەرنج خرایەسەر "مافی هیوا" و "ئازاد کردنی زیندانی نەخۆش" کە سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی و جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە فەتحی یلدز باسیان کرد و داواکرا کە ئەو بابەتە هەنگاوی ڕوونی بۆ بنێرێت.