بۆ ڕێپێوانی خاوەنداریکردنی شەنگال لە بیلیفیڵد بانگەوازی بەشداریکردن

بە ئامانجی خاوەنداریکردن لە شەنگال، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی بیلیفیڵد و دەزگاکانی ئێزدیان لە ئەڵمانیا، سبەینێ لە بیلیفیڵد ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت. داوا دەکرێت گەل بەشداری بکات.

لە بەرانبەر هێرشی هێزەە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کازمی بۆ سەر ئاسایشی ئێزیدخان، یەبەشە و یەژەشە کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلدا پووچەڵ بووەوە، ئێزیدان، بە گشتی کوردستانیان و دۆستەکانیان لە هەموو گۆڕەپانێک دەستیان بە چالاکی خاوەنداریکردن لە شەنگال کرد.

بە هەمان ئامانج سبەینێ لە بیلیفیڵدیش ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت. ڕێپێوانەکە لەلایەن ئەنجومەنی گەلی بیلیفیڵد و دەزگاکانی ئێزدیان لە ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.

ڕێپێوانەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ ئەنجام دەدرێت و بانگەوازی بۆ بەشداریکردنی دەکرێت.

ف.ق