بۆ "ڕۆژی خوێندنەوەی عەبدوڵا ئۆجالان" بانگەواز کرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە چەندین وڵات چالاکییەکانی "ڕۆژی نێونەتەوەیی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجام دەدرێت. بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە چەندین وڵات چالاکییەکانی "ڕۆژی نێونەتەوەیی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجام دەدرێت. بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دەستی پێ کرد، ڕۆژی گەردوونی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان (Global Ocalan books Day) ئەنجام دەدرێت.
چالاکییەکان لەنێوان ٧ بۆ ١٤ ی کانوونی یەکەم، لە شارە جیاوازەکانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڕێوە دەچن. لە چالاکییەکاندا چەند بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێنرێنەوە و نرخاندن بۆ گۆشەگیری دەکرێت و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت.