هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ڕێپێوانێکی ناوەندی بەڕێوەدەچێت.
ئەندامی پەیەدە لە ئەوروپا دۆرا ئەحمەد، ڕایگەیاند، "ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی بەدیل گیراوە، هەر بۆیە داوا لە گەلی کورد و دۆستەکانیان و هەموو ئەو کەسانەی پشتیوانی دیموکراسین دەکەین کە لە ١٧ی شوبات لە کۆڵن کۆببنەوە، بۆ مسۆگەر کردنی ژیانێکی ئازاد لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ بنیاتنانی ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد، پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست بهێنین".
هەروەها ئەندامانی پەیەدەی شتوتگارت دلۆڤان گەدۆ، نەوزاد ئەحمەد، عابیدین ڕەشید، ڕایانگەیاند: "پێویستە لە ڕێپێوانی کۆڵن، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، بنیاتنەری ژیانی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا، گەلی ڕۆژئاوا و هاوڕێانیان لە ١٧ی شوبات لە کۆڵن کۆببینەوە".