بانگەواز بۆ رەوەندی کوردی لەبەریتانیا و سەرجەم ئازادیخوازانی دۆزی کورد لە لەندەن
لە پێناو دروستکردنی ناوچەى دژە فڕین لە رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم باڵیۆزخانەى ڕووسیا لە لەندەن رێکدەخرێت.
لە پێناو دروستکردنی ناوچەى دژە فڕین لە رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم باڵیۆزخانەى ڕووسیا لە لەندەن رێکدەخرێت.
رێکخراوەکانی كۆمەڵەی گەلی کورد لە لەندەن، کۆمەڵەی ژنانی ژیان، و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە بەریتانیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک داوایان لە هەموو ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا و لەندەن کرد، کە بەشداری لە گردبوونەوەکەى رۆژی هەینی بکەن لە بەردەم باڵیۆزخانەى ڕووسیا بۆ داوای دروستکردنی ناوچەى دژە فڕین لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕووی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
"بانگەوازی بۆ خۆپیشاندان
#NoFlyZone4Rojava
ڕۆژ بە ڕۆژ دەسەڵاتە سەركوتگەرەكانی ئیمپریالستی جیهانی هەڕەشە لە شۆڕشی ڕۆژاڤا و دەسکەوتەکانی دەکەن و نا ئارامی و ناسەقامگیری لە كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەخولقێنن و درێژەی پێدەدەن، بۆ ئەمەش دەوڵەتی داگیركەری توركیان ئەركدار كردوەوە و هەموو دەرفەتێكیان پێبەخشیوە بۆ دژایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی تەڤگەری ئازادیخوازانەی گەلی كورد، لە بەرامبەردا گەریلا ئازادەكانی كوردستان دەوڵەتی داگیركەری توركیایان بێ هیوا كردوە و سەركەوتنی مێژووییان لە زاپ و مەتینا و ئاڤشین بەدەستهێناوە.
ئەمەریکا و ڕوسیا لەگەڵ زلهێزە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کە ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینن لە بار و دۆخی هەرێمەکەدا، بەردەوامن لە پشتیوانی و كۆمەكیەكی بێشوماری سەربازی بۆ دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی هاوپەیمانی ناتۆوە و بە شێوەیەكی ناڕۆشن ترافیکی دیپلۆماسیان لەگەڵ ئەنقەرە دەستپێكردوە لە ڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ بەرژەوەندی ئیمپریالیستی خۆیان، سەرەڕای ئەوەش تێکۆشەرە ئازاکانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلی کورد لە كوردستان سەربەرزانە تێدەكۆشن و بەرخودان دەكەن لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک، سەرەڕای بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو جۆرە سیاسەتە كۆمەڵكوژیە قڕكەر و چەوساندنەوانە و بە ئامانجگرتنی منداڵان و هاوڵاتیان و ژنان لە هێرشە دڕندانەکانیدا، فاشیزمی دەوڵەتی تورک بۆ شەرعیەتدان بە سیاسەتە خیانەتکارەکانی لە هەموو لایەکەوە تێدەکۆشێ.
لە لایەکی دیکەوە ڕووسیا کە خۆی لە شەڕێکی ساردی قووڵدا دەبینێتەوە لەگەڵ زلهێزەکانی ئەوروپا و ناتۆ لە قەیرانی ئۆکرانیادا، بەردەوامە لە پێدانی گڵۆپی سەوز بە فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە بەردەوامی ئاسمانی ڕۆژاڤا واڵا كردوە بۆ توركیا و ڕۆژانە كۆمەڵكوژی لەڕۆژئاوای كوردستان بە ئەنجام دەگەیەنێت.
لەسەر ئەم بنەمایە، بانگەوازی كۆمەڵگەی كوردان و دۆستانی گەلی كورد و خەمخۆرانی ئازادی دەكەین كە بە بەرفراوانی بەشداری بكەن لەو گردبونەوە ناڕەزایەتیەی بۆ بەرگری لە ڕۆژاڤا و شۆڕشی کوردستان بەڕێوە دەچێت لە بەردەم كونسوڵخانەی ڕوسیا، کە ڕۆژی هەینی کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت، بۆ داواكردن لە مۆسکۆ كە ناوچەیەكی دژە فڕین لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) دابین بكات، لە هەمان كاتدا ڕێبگرێت لە سیاسەتی فراوانخوازی دەوڵەتی تورک لە کوردستان، شكاندنی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییە بێشومارەکانی خەڵکی بێتاوان لە ژێر دەسەڵاتی ڕەشی ئەردۆغان.
كۆمەڵەی گەلی کورد لە لەندەن
کۆمەڵەی ژنانی ژیان
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە بەریتانیا
....
کات و شوێن و ناونیشانی گردبونەوەکە
کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ، باخچەی کۆشکی کێنسنگتۆن، لەندەن
Time, Date & Address:
2PM, Friday 26 August 2022, 6/7 Kensington Palace Gardens, London W8 4QP
Nearest Tube stations:
1= Gloucester Road (Piccadilly Line).
2-High Street Kensington (Circle Line)
ژ.ت