بایدەمیر: دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن
سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر داوای لە کوردستانییەکان و هێزە دیموکراتیکەکانی دەرەوەی وڵات کرد دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.
سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر داوای لە کوردستانییەکان و هێزە دیموکراتیکەکانی دەرەوەی وڵات کرد دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.
سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر داوای لە خەڵکی دەرەوەی وڵات کرد ڕووبکەنە سندوقەکانی دەنگدان.
بایدەمیر گوتی: «تەنها دوو ڕۆژ ماوە بۆ ماراسۆنە مەزنەکە، سوپاسی ئەو سەدان هەزار کەسە دەکەم، کە لە دیاسپۆرا دەژین و دەنگی خۆیان داوە، تەنها دوو ڕۆژ ماوە، بەڵام هێشتا سەدان هەزار کەس دەنگیان نەداوە، داوا دەکەم لەبیر نەکەن کلیلی گۆڕان و وەرچەرخان لەدەستی ئێوەدایە، دەنگەکانتان دەرگای زیندانەکان دەکاتەوە، بۆچی بایەخ بە دەنگەکانی دەرەوەی وڵات دەدەین؟ بەگوێرەی ساڵانی ڕابردوو و ئەزموونەکانی هەڵبژاردن، دەتوانین لە پەرلەمان براوە بین بە زیادکردنی چەند هەزار دەنگێک لە هەندێک شاردا، وەک ئەردەخان و ئەرزەڕۆم و ئایدن و قونیە و مانیسا و هەرێمی دووەمی بۆرسا و هەرێمی سێیەمی ئەنقەرە، لە قارس پەرلەمانتاری دووەم، لە ئەزمیر پەرلەمانتاری سێیەم، لە ڕوحا دەتوانین پەرلەمانتاری پێنجەم یان شەشەم ببەینەوە؛ چارەنووسی دە شار بە دەستی ئێوەیە، بڕۆنە سەر سندوقەکان و دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز».
ژ.ت