بایدەمیر: ئەو عەقڵیەتەی کۆمەڵکوژی دێرسمی ئەنجامدا، ئەمڕۆ لە جزیر دڕندەیی ئەنجام دەدات

سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر رایگەیاند کە ئەو عەقڵیەتەی لە دێرسم کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، ئەمڕۆ لە جزیریش بە شێوەیەکی دڕندانە لە ژێرزەمینەکان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات.

کۆمەڵەی کەلتوری دێرسیمیەکانی لەندەن (دێرسم دەر) بەبۆنەی ٨٦مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسم، لە ناوەندی کۆمەڵگەی کورد چالاکی یادکردنەوەی ئەنجامدا. سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر، نوێنەری رێكخراوەکانی جەماوری دیموکراتیک و زۆر کەسی دیکە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

دوای ریزگرتن لە شەهیدانی کۆمەڵکوژی دێرسم، دایە یادیگار چرای هەڵکرد و رایگەیاند، کۆمەڵکوژیەکە لەبیرنەکراوە و بانگەوازی خاوەنداریکردن لە کەلتور، زمان و مێژوو کرد.

قدرەت ئەردەمیش لەسەر ناوی دێرسم –دەر قسەی کرد و وتی، " سەید رەزا و هاوەڵانی سەریان دانەنەواند. قارەمانەکانیش لە ژێرزەمینەکانی جزیر وەک محەمەد تونچ وتیان، ئێمە تەسلیمی فاشیزم نابین."

دوای ئەردەم، سینەڤیزیۆنێک لەبارەی کۆمەڵکوژیەکە پیشاندرا.

بەرخۆدان بەردەوامە

دواتر سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر قسەی کرد و وتی، " ئەوانەی کۆمەڵکوژی دێرسمیان ئەنجامدا،ئەمڕۆ لە عەفرین و شەنگالیش کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. دوایی مادیماک کۆمەڵکوژی رۆبۆسکیان ئەنجامدا. بەڵام ٨٦ ساڵە عەلی شێر، زەریفە، باسیمە، نورحەق، نورحایات، ئایسەل و هەڤاڵانیان بەرخۆدان دەکەن."

بایدەمیر راشیگەیاند کە ئەو عەقڵیەتەی لە دێرسم کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، هەمان عەقڵیەت لە ژێرزەمینەکانی جزیر کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و وتی، " ئەو عەقڵیەتەی کە لە دێرسم کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، ئەمڕۆ لەبەرامبەر کۆبانێش هەمان عەقڵیەت بەکار دەهینێت. چەند رۆژێک ماوە کە حساب بپرسن. چەند رۆژێک ماوە حساب لەم زوڵمە بپرسن. لەسەر سندوقەکان ئەم دیکتاتۆرە برووخێت، دەرفەت دروست دەبێت کە قسە لەسەر راستیەکان بکرێت."

ف.ق