ڕێکخستنی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) لە ئێلح، بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر، یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی بەست. چەندین پارت و لایەن کەسێتی بەشداری کۆنگرەکە بوون. لە کۆنگرەکەدا پانکارتەکانی "دژی شەڕ و توندوتیژی و هەژاری؛ کاتی ئازادی ژنانە"، "گۆشەگیری بشکێنە، فاشیزم پارچە بکە، ڕێبەرێتی ئازاد بکە"، "تیرۆریست باوکتە" هەڵواسران. لە کۆنگرەکەدا گۆرانی گوتران و هەڵپەڕکێ کرا و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "هێڵمان بێریتانە، ڕێبەرمان ئۆجالان"، "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان، "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" بەرزکرانەوە.
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر، ڕایگەیاند قەیومەکان شارەوانییەکان تاڵان دەکەن، دژی سیاسەتی تاڵانی هەنگاو بۆ دواوە نانێین. باسی لەوە کرد ئێستە باس لە پشتیوانی فەڵەستین دەکەن، کەچی چاویان بەرامبەر کۆمەڵکوژی کوردان کوێرە و بێدەنگن.
بایندەر تیشکی خستەسەر گۆشەگیری و گوتی: " گۆشەگیری ئاستەنگی هەرە مەزنە لەبەردەم چارەسەری کێشەی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین. دەسەڵات دەیەوێت شەڕ بکات و دەسەڵاتی خۆی بەردەوام بکات. هەروەها دەڵێین بەبێ بەڕێز ئۆجالان دۆزینەوەی چارەسەر ئەستەمە. ئێمە درێژە بەو تێکۆشانە دەدەین کە لە گەملیک پیشانماندا. تا ئازادی بەڕێز ئۆجالان، درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. یان ئازادی یان ئازادی".
لە هەڵبژاردنەکەدا، یەک لیست هەبوو، مەهدیە دەمیر و ڕەسوڵ چەتین وەک هاوسەرۆکی نوێی دەبەپەی ئێلح هەڵبژێردران.