باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: "هیرش کردنە سەر هاوپەیمانەکانمان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا قبوڵکراو نیە"

ئەلینە ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت: "هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگای قبوڵ نیە ئێمە هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی دژە داعشمان هەیە و هێرشکردنە سەر هاوپەیمانەکانمان قبوڵکراو نییە".

ئەلینە ڕۆمەناوسکی هاوکاتی سەردانەکەی بۆ شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕۆژنامەوانان و پەیامنێراندا کۆبووەوە، ئەلینە ئێڵ ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە میانی ئەو کۆبوونەوەیەی چەند پەیامێکی هەبووە بۆ هەرێمی کوردستان کە پەیوەندی بە ڕەوشی هەرێمەوە هەبوو.

لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لەو پەیامێرانەی ئامادە بوو لە کۆبوونەوەکە، لەسەر پرسی پاراستنی خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان بوو لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران ئەنجامی دەدەن دژ بەخاکی باشوری کوردستان، باڵیۆزی ئەمەریکا لە وەڵامیدا ئاماژەی بەوە کرد کە چەندین جار نیگەرانیی دەربڕدراوە و هۆشدارییش دراون بە تورکیا و بە ئێرانیش لەسەر ئەو هێرشانە بۆسەر باشوری کوردستان ئەنجامی دەدەن.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراقڕاشیگەیاند: "کە نیگەرانییەکان لەسەر هێرشەکانی تورکیا هەر تەنها لەبەر ئەو هێرشانە نییە کە دەیکاتە سەر هەرێمی کوردستان بەڵکو بەهۆی ئەو هێرشانەشەوەن کە دەکرێنە سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەڵێت "ئێمە هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی دژە داعشمان هەیە و هێرشکردنە سەر هاوپەیمانەکانمان قبوڵکراو نییە".