بەغدا: بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە لەلایەن تورکیاوە هەڕەشە لەسەر کشتوکاڵ هەیە

وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی عێراق رایگەیاند، تورکیا ئاوی رووباری فورات دەگریتەوە و ئەمەش هەڕەشەی لەسەر کشتوکاڵی عێراق دروست کردووە.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئاو لە بەنداوەکانی عێراقدا بەگوێری ساڵی رابردوو، ٧ ملیار چوارگۆشە کەمی کردووە.

هەروەها دەشڵێت، " تورکیا ئاوی رووباری فورات دەگرێتەوە. پێشتر رێککەوتنێک کرابوو و رێگە دەدرا کە نیوەی ئاوەکە بەربدرێتەوە.بەو هۆیەوەشە ئاو لە بەنداوەکانی عێراقدا کەم بووەوە و ئەمەش هەڕەشە کە کشتوکاڵی عێراق دەکات. پێشتر ئێمە ٣٠٠ هەزار دۆنم زەوی چەڵتوکمان هەبووە، بەڵام لە ئیستادا تەنیا ٣ هەزار دۆنم چەڵتوک لە عێراق هەیە."

ف.ق