بەهۆی چڕینی گۆرانی کورد زیندانی کرا

هونەرمەندی کورد مەزڵوم ئاکپۆڵاد بەهۆی چڕینی گۆرانی کوردی، ٢٢ مانگ و ١٥ ڕۆژ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا و خرایە زیندان.

هونەرمەندی کورد مەزڵوم ئاکپۆڵاد (مەزڵوم ژیندا) لە حوزەیرانی ٢٠١٦ بۆ گۆرانیەکەی بە ناوی "خوێنی سەد ساڵە" کلیپێکی درووستکرد. پاش بڵاوبوونەوەی کلیپەکە، داواکاری گشتی کۆماری تورکی ئیستەنبوڵ بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" دەربارەی ئاکپۆڵاد دۆزێکی کردەوە. لە دانیشتنی دۆزەکەدا لە دادگای سزای قورسی ٣٥ ی چاگلایانی ئیستەنبوڵ، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن"  ٢٢ مانگ و ١٥ ڕۆژ سزای زیندانی بەسەر ئاکپۆڵاد سەپێنرا. ئاکپۆڵاد لە ناوچەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا و پاش کاروبارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس زیندانی کراوە و برایە زیندانی مەتریس.

چاوەڕوان دەکرێت ئاکپۆلاد لە ٣ ی شوبات ببرێتە زیندانی سیڤیلری مەڕمەڕە.