بەهۆی گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردییەوە سزا بەسەر ٥١ ژنی کوردی زیندانیی سیاسیدا سەپێنرا
بە پاساوی وتن و ئەنجامدانی گۆرانی و گۆڤەند و هەڵپەڕکێی کوردی سزا بەسەر ٥١ ژنی زیندانیکراوی کورد لە زیندانی سینجانی دەوڵەتی تورکدا سەپێنرا.
بە پاساوی وتن و ئەنجامدانی گۆرانی و گۆڤەند و هەڵپەڕکێی کوردی سزا بەسەر ٥١ ژنی زیندانیکراوی کورد لە زیندانی سینجانی دەوڵەتی تورکدا سەپێنرا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، سیاسەتمەدار ئایلا ئاکات ئاتا و ٥٠ ژنی تری زیندانی لە زیندانی سینجانی دەوڵەتی تورک دا بە تۆمەتی ئەوەى لە ١٥ی تەباخ دا (ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگی چەکداریی پەکەکە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر) گۆرانییان بە کوردی وتوە و هەڵپەڕکێی کوردییان ئەنجامداوە، لێکۆڵینەوەی دیسپلینیان لە دژ ئەنجامدرا.
لە کاتی لێکۆڵینەوەی "دیسیپلین" لەو زیندانیانە، هەر یەک لە خانم یڵدرم، ژیان ئاتەش و رۆژدان ئەرەز توندوتیژی و ئەشکەنجەیان بەرامبەر ئەنجامدرابوو.
لە دانیشتنی دادگای سزاکانی دەوڵەتی تورکدا، دڵبەر تانریکولو وتی: ئێمە کوردین. ئێمە بکوژرێن و سزاش بدرێن، هەر زمانی دایکمان کوردییە".
ئایلا ئاکات ئاتا-ش لەو بارەیەوە وتی، لەو ڕۆژەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت"یان وتوەتەوە و وتیشی، "من پێشتریش ئەو دروشمانەم وتوەتەوە. من لەو باوەڕەیەدام، پرۆسەیەکی چارەسەری دەستپێدەکات و رۆڵی گرنگی عەبدوڵا ئۆجالانیش لەو پرۆسەیدا دەبێت".
ئەگەر دەسەڵاتی دادگا بۆ سزادان، سزای سەر ئەو ٥١ ژنە هەڵنەوەشێنێتەوە ئەوا لە دادگای باڵای تاوانەکان سکاڵا لە دژی ئەو بڕیارە تۆمار دەکەن.
ژ.ت