بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

مورخام مالکی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک، پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات.

مورخام مالکی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەکردووە کە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی عێراق بکرێت، پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات.

مالکی باسی ئەوەشی کردووە کە پەرلەمان ئەرکی خۆی بەباشی جێبەجێ دەکات و بە وردی چاودێری دەزگا فەرمیەکان دەکات و لە هەمانکاتدا وەزارەتەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکات.

پەرلەمانی عێرا بۆ لێکۆلینەوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ، دوێنێ لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنابوو. لیژنەکە دەچێتە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکان و لێکۆلینەوە دەکات.

ف.ق