بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرا
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان به موەكیلەكەیان بكەوێت، داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان به موەكیلەكەیان بكەوێت، داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد.
هەریەك له ڕەزان ساریجا، ڕازیه ئۆزتورك، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، مەزڵوم دینچ، له پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەده، بۆ ئەوەی بتوانن دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن، کە ماوەی نزیکەی ٣ ساڵە ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە، داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد.
پارێزەران بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەكیلەكانیان عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش بکەوێت، سەردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە بەهیچ جۆرێک زانیاری لەبارەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە، ئەمەش لەکاتێکدایە پارێزەران هەفتەی دوو جار داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام وەڵامی داواکارییەکەیان نادرێتەوە.
ھەروەھا لەماوەی ١٢ ساڵی رابردوودا پاڕێزەران تەنیا ٥ جار ڕێگەیان پێدراوە دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەن، کە دوایین دیداریش لە ڕۆژی ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە.