بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانی تری ئیمراڵی، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار، داواکارییان پێشکەش کرد.
بنەماڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانی تری ئیمراڵی، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار، داواکارییان پێشکەش کرد.
نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیاریەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست ناکەوێت. برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەردانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.
برای عومەر خەیری کۆنار، عەلی کۆنار، برای حامیلی یەڵدرم، پۆڵات یەڵدرم، خوشکی وەیسی ئاکتاش، مەلیحە چەتین، لەپێناو کەسوکارەکەیان کە لە ئیمراڵی لەژێر گۆشەگیرییەکی تونددان، سەردانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.
لە ٢٥ ی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.
پارێزەران هەفتەی ٢ جار داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام وەڵامیان نادرێتەوە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەماوەی ١٢ ساڵی دوایی، تەنها ٥ دیداری لەگەڵ پارێزەرانی ئەنجامداوە. بەم دواییانە لە ٧ ی ئابی ٢٠١٩ دیداری لەگەڵ پارێزەران ئەنجامدا. لەوکاتەوە زیاتر لە ٤ ساڵ تێپەڕیوە.