بنەماڵەکان بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ و کەسوکاری زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بە مەبەستی دیدار لە ئیمراڵی داواکاریی نوێیان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەر ئاپۆ و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بۆ ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی، داواکاریان پێشکەش بە داواکاری گشتی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەنجامدانی دیداری ئیمراڵی، داواکاریان پێشکەش بە داواکاری گشتی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

پەیوەست بەو زیندانیانەی بەم دواییە گواستراونەتەوە بۆ ئیمراڵی ؛ ئەرۆل ئاتابای برای زیندانی ئەرگین ئاتابای، شوکران بەیهانی خوشکی زیندانی زەکی بایهان، سەڵاحەدین یامولاکی برای زیندانی مەحموود یامالاک، بە هەمان مەبەست دواکارییان پێشکەش کرد.

زیندانیانی ئیمراڵی کۆتا جار لە ٧ـی تەممووزدا لە چوارچێوەی دیداری بنەماڵەییدا توانییان کەسوکارەکارەکەیان ببینین. لەم چوارچێوەیشدا ڕێبەر ئاپۆ، توانی محمەد ئۆجالانی برای و پارێزەکەیی مەزڵوم ببینێت.