بنەماڵەى شەنیاشار پشتیوانیان لە عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو کرد
بنەماڵەى شەنیاشار، کە ئەندامانی خێزانەکەیان لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە کۆمەڵکوژکرا، پەیامی پشتیوانیان بۆ عومەر فاروق گەرگەلی ئۆغڵوی دیلکراو نارد.
بنەماڵەى شەنیاشار، کە ئەندامانی خێزانەکەیان لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە کۆمەڵکوژکرا، پەیامی پشتیوانیان بۆ عومەر فاروق گەرگەلی ئۆغڵوی دیلکراو نارد.
دایە ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەرەکەى و دوو کوڕی لەلایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ساڵی ٢٠١٨دا کۆمەڵکوژکران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا کە ئەویش بە برینداری لەو هێرشەدا رزگاری بوو، ماوەى ١١١ رۆژە لە چالاکیی ئێشکگریدان بۆ بەدیهێنانی دادپەوەری.
بنەماڵەى شەنیاشار هەفتەیەک ٥ رۆژ لە بەردەم دادگای رحا و لە رۆژانی کۆتایی هەفتەدا لە ماڵی خۆیاندا لە پرسوس چالاکییەکەیان بەڕێوەدەبەن.
بنەماڵەى شەنیاشار لەم هەفتەیەدا لە ئیستەنبول زنجیرە چاوپێکەوتنێکیان ئەنجامدا و پشتیوانیی یاسایی زیاتریان لێکرا.
بە ناوی بنەماڵەى شەنیاشارەوە لە تویتەر پەیامێک بڵاوکرایەوە و ئەمجارە لە تویتەکەدا وێنەى ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ کە ئەنقەرە لەگەڵ عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە گرتبوویان، بڵاوکردەوە.
لە تویتەکەدا و لەسەر وێنەکەدا نووسیویانە "ئێمە پشتیوانی لەو کەسانە دەکەین، کە داوای ماف، یاسا و دادپەرەری دەکەن و پشتیان چۆڵ ناکەین".
ژ.ت