بەرخۆدانی گەل لە بەردەم دادگا بەردەوامە
بەرخۆدانی گەلی مێرسین لە بەرانبەر دەستبەسەر کردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز بەردەوامە.
بەرخۆدانی گەلی مێرسین لە بەرانبەر دەستبەسەر کردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز بەردەوامە.
کاروباری ئیفادەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین هۆشیاری ساری یەلدز و نورییە ئاسڵان و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئۆزگورت، نازڵیهان ئۆچار، یەعقوب دانش و حیکمەت باقر خان لە دادگای مێرسین کە لە ١٠ی کانوونی دووەم لە کاتی هەڵکوتانەسەر ماڵان دەستبەسەر کران، بەردەوامە. هاوسەرۆکانی شارەوانی لەگەڵ پەرلەمانتاران دیداریان ئەنجامدا، بۆ دایکانی ئاشتیی و گەنجان پەیامیان نارد.
پەرلەمانتاران پەیامی هاوسەرۆکانی شارەوانییان بۆ جەماوەر لە پێش دادگا بڵاو کردەوە. پەرلەمانتاری مێرسین پەریهان کۆجای گوتی: "هەڤاڵانمان بەهێزن و بە تایبەت بۆ دایکانی ئاشتیی و گەنجان سڵاویان نارد".
پەریهان کۆجا تیشکی خستەسەر ئەوەی بەرخۆدانی خەڵکی ئاکدەنیز دژی دانانی قەیوم ٣ ڕۆژە بەردەوامە، گوتی: "درووشم و هەلهەکانی ئێمە دەبیستن. ئەمەش مۆراڵیان پێ دەبەخشێت. تا ئەم پیلانگێڕیی و دەسبەسەرداگرتنە کۆتایی دێت بەرخۆدان دەکەین، ڕێگە بە فاشیزم نادەین".
پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین عەلی بۆزان گوتی: "لە دۆسێەکەدا گەواهیدەری نهێنی دانراوە. شارەوانی کرێکاری نەگرتوە بەڵام دەڵێن 'ئێوە کرێکارتان گرتووە'. ئەگەر تەنها یەک کرێکارمان گرتبێ بۆ شارەوانی ئەوان من دەست لە کار دەکێشمەوە. ناتوانن بەم تۆمەتانە هاوسەرۆکانی شارەوانیمان تاوانبار بکەن. ناتوانن بە گەواهیدەری نهێنی ئامانج بە دەست بهێنن".
چالاکی شەرمەزارکردنی جەماوەر لە پێش دادگا بە دروشم و گۆرانی بەردەوامە.