بەرخۆدەرانی ١٤ـی تەمموز لە چەند شارێک یادکرانەوە
لە چەند شارێک بەبۆنەی ساڵیاد بەرخۆدانی ١٤ـی تەمموز مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
لە چەند شارێک بەبۆنەی ساڵیاد بەرخۆدانی ١٤ـی تەمموز مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
لە ٤٣هەمین ساڵیادی "ڕۆژووی مردنی مەزن" کە بە پێشەنگایەتی کەمال پیر و خەیری دورموش و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک دەستی پێ کرد، لە شارەکانی کوردستان و تورکیا مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
ئەزمیر
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و کۆمەڵەی هاوکاری و پشتگیری (ANYAKAYDER) بۆ شەهیدانی ڕۆژووی مردن و زەینەب کناجی (زیلان) مەراسیمێکی یادکردنەوەیان لە بینای دەم پارتی ئەنجامدا. سینڤزیۆن پیشاندرا و هاوڵاتیان دەربارەی واتا ڕۆژەکە قسەیان کرد.
ڕحا
دەم پارتی و دەبەپە و دەسپێشخەریی ٧٨ لە ڕحا، لە ناوچەی خەلیلییە پانێڵێکیان ڕێکخست. خوشکی بەرخۆدەری ڕۆژووی مردن عەلی چیچەک، عایشە چیچەک و هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل بەشداربوون. پانێڵەکە بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد، بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" بەرزکرایەوە. شوکرو بینجی تیشکی خستەسەر گرنگی مێژوویی ١٤ـی تەمموز و دوایین بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ.
مێرسین
لە بینای دەم پارتی مێرسین پانێڵێک ئەنجامدرا، شایەتحاڵێکی ڕۆژووی مردن، گانی ئاڵکان قسەی کرد و ڕایگەیاند زیندانی ئامەد بۆ گەلی کورد بووەتە سیمبولی بەرخۆدان، نیشانەی تەسلیمنەبوونی گەلی کوردە. ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجان، نور ئویکور ڕایگەیاند میراتی کەمال پیر ئەمڕۆ لە تێکۆشانی ژنان و گەنجاندا بەردەوامە. پانێڵەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک و بە گۆرانی هونەرمەند قادر چات بە ناوی " Kemal Pîr Yoldaş" کۆتایی هات.
ئەدەنە
کۆمەڵەی هاوکاری و پشتگیری لە بنەماڵەی بێسەروشوێنانی دەریای سپی (AKKAYDER) و دەم پارتی پێکەوە مەراسیمی یادکردنەوەیان ئەنجامدا. لە مەراسیمێکدا سینڤزیۆنێک دەربارەی ڕۆژووی مردنی مەزن پیشاندرا.
جولەمێرگ
مەراسیمێک لەلایەن دەبەپە و دەم پارتی و تەژەئا رێکخرا، بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. لەسەر ناوی دەبەپە، عایشە جەلیلبیلەک تیشکی خستەسەر واتای ١٤ـی تەمموز بۆ گەلی کورد، ڕایگەیاند کە تێکۆشان لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. مەراسیمەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆن کۆتایی هات.