بەرنا چەلیک: دەبێت پارتی چەپی سەوز لە پەرلەمان بەهێز بێت

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیزمیر بەرنا چەلیک وتی، " پارتی چەپی سەوز رووی لە تەواوی بەشەکانی کۆمەڵگایە، گەلەکەمان بێ بژاردە نەمایەوە. لەبەر ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە پارتی چەپی سەوز بە بەهێزی بنێرینە پەرلەمانەوە".

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیزمیر بەرنا چەلیک باسی لەوەکرد کە بۆ دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیک، پەرەپێدان بە تێکۆشانی ئازادی ژنان، بەرزکردنەوەی داواکاری هەموو گەل و ئایینەکان لە ١٢ی ئایاردا لە ئیزمیر گردبوونەوەیەک ساز دەکەین و لە ئێستاوە داوای بەشداربوون دەکەین.

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ئیزمیر بەرنا چەلیک قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسی لەوەکرد هەدەپە لە ٢٧ ناوچە ریکخستنی هەیە و ئەوان کاریگەری ئەو رێکخستنەیان بینیوەو رایگەیاند، "دوای ئەوەی چووینە هەڵبژاردنەوە هەم لەو ناوچانەی پارتی چەپی سەوز تیایدا رێکخستنی هەیە و هەم لەو ناوچانەشی کە هەدەپە رێکخستنی تیایدا هەیە، دەستمان بە خەباتی هاوبەش کرد. بە یەک دەنگ و بە یەک دروشم دەستمان بە خەبات و کاروباری هەڵبژاردن کرد. لەو خەباتانەی هەڵبژارنددا ناوە ناوە کۆبوونەوەی گەل سازکران. جگە لەو کۆبوونەوانە، لە ئێستادا لیژنەکانمان بە شێوەی مەیدانی ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و بانگەشە دەکەن. هەم لە لایەن لیژنەکانی قایلکردن و هەمیش لەلایەن رێکخستنەکانمانەوە کار و چالاکی بەڕێوەدەبرێن، دەرگا بە دەرگا دەگەڕێن و سڵاو لەگەل دەکەن و گوێ لە داواکارییەکانی گەل دەگرن. ئێمەش لەگەڵ رێکخراوەکانی ژناندا کۆبووینەوە، هەروەها خەباتی گەنجانی خۆبەڕێوەبەریش هەیە".

گەلەکەمان ئەو بەرەوپێشچوونانە دەبینیت کە هاتوونەئاراوە

بەرنا چەلیک ئاماژەی بەوەکرد کە هەڵبژاردنی بەردەممان پرسی مان و نەمانە و بەم جۆرە درێژەی پێدا: " لە گۆڕەپانەکان کاردانەوەی زۆر ئەرینی دەبینین. گەلەکەمان لە پارتی چەپی سەو تیگەیشتووە و درکی پێکردووە. پارتی چەپی سەوز رووی لە هەموو بەشەکانی کۆمەلگایە، گەلەکەمان بێ بژاردە نەمایەوە. لەبەر ئەوە ئەرکمانە کە پارتی جەپی سەوز بە بەهێزی بنیرینە پەرلەمان".

هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشانی خۆمان نەبووین

بەرنا چەلیک ئەوەی خستەڕوو کە چەندین ساڵە پارتەکانیان دادەخرین، بەڵام وەک ئەوەی هەرگیز دانەخرابن خەباتەکانی ئەوان درێژەی پێدراوە و وتی، "لە پێگەیەکداین کە هەرگیز لە نێوان چوار دیواردا گیرناخۆین، بە هەموو توانامانەوە لە ناو کۆمەڵگاکەماندا خاوەن قسەین. پارتی چەپی سەوز بەرهەمی ئەوەیە. پارتێکە کە هەموو گەل و ئایینەکان خۆیانی تێدا دەبیننەوە. دەبێت لەم ماوەدا پارتی چەپی سەوز زیاتر بەهێز بکەین و زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار بۆ نوێنەرایەتی مسۆگەر بکەین".

وزەی ئێمە لە ناو سندووقەکاندا دەردەکەوێت

بەرنا چەلیک بە بیری هێنایەوە کە بۆ دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیک، بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ئازادی ژنان و بەرزکردنەوەی داواکاری هەموو گەل و ئایینەکان ئەوان گردبوونەوەی فیناڵ لە ئیزمیر ساز دەکەن و وتی، "ئێمە لە ١٢ی ئایاردا کاتژمێر ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی گوندوغدو دەبین. ئەمە بۆ ئێمە گرنگە. بەتایبەتیش دروشم، وزە و بەشداربوونی گردبوونەوەکە کە بە دوو رۆژ بەر لە هەڵبژاردن ساز دەکریت، ئەو وزەیە لە سندووقەکانیشدا رەنگ دەداتەوە. چاوەڕوانیمان لە گەلانمان، هەموو رێکخراوە جەماوەریەکان، رێکخراوەکانی ژنان ئەوەیە کە بە رەنگ و دروشمی خۆیانەوە بەشداری گردبوونەوەکە بن و دەنگیان بەرز بکەنەوە. بانگهێشتی هەموو گەلەکەمان دەکەین بۆ ئەوەی بەشداری لە گردبوونەوەکەدا بکەن".

هـ . ب